Elif Küçük,Ramal Abdullah Mahmood
22 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2018
ئیستانبوڵ – AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه سبه‌ی به‌شداری له فێستیڤاڵی ته‌كنه‌لۆژیا، بۆشایی ئاسمان و فڕۆكه‌وانی ئیستانبوڵ TEKNOFEST ده‌كات، بانگهێشتی خه‌ڵكی كرد ئه‌وانیش بۆ ئاماده‌بوون له فێستیڤاڵه‌كه‌دا بێنه فڕۆكه‌خانه‌ی نوێی ئیستانبوڵ.
سهركۆمار ئه‌ردۆغان له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند: "به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له جۆش و خرۆشی 'هه‌ڵمه‌تی ته‌كنه‌لۆژیای نیشتمانی' له‌گه‌ڵ گه‌نجه‌كانمان سبه‌ی له TEKNOFEST ده‌بم. سبه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی نوێی ئیستانبوڵ چاوه‌ڕێی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م كه به‌دوای خه‌ونه‌كانیان كه‌وتوون".