İlkay Güder,Ramal Abdullah Mahmood
06 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی پرسی "سووریا"وه له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین كۆده‌بێته‌وه.
"لووتكه‌ی سێقۆڵی توركیا-رووسیا-ئێران" له‌باره‌ی سووریاوه له تارانی پایته‌ختی ئێران به میواندای سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت دوای لووتكه‌كه ئه‌ردۆغان، روحانی و پوتین كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبەش ساز بده‌ن.
- سه‌رۆك ئه‌ردۆغان سەردانی ئێران دەکات
سهركۆمار ئه‌ردۆغان به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له لووتكه‌كه‌دا سبه‌ی به‌ره‌و تاران به‌ڕێ ده‌كه‌وێت و به‌شداری "لووتكه‌ی سێقۆڵی" ده‌كات كه له نێوان وڵاتانی دڵنیاییده‌ری پرۆسه‌ی دانوستانه‌كانی ئاستانا توركیا-رووسیا-ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له میانی لووتكه‌كه‌دا ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ روحانی و پوتین كۆده‌بێته‌وه.
له كاتێكدا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له لووتكه‌كه‌دا به هه‌موو ورده‌كارییه‌كانه‌وه پرسی سووریا بخرێته به‌رباس، پێشبینیش ده‌كرێت تاوتوێی پێشهاته‌كانی سووریا بكرێت له سه‌روویانه‌وه ئیدلب هه‌روه‌ها هه‌نگاوه پێویسته‌كان بخرێنه روو بۆ قۆناغی راگوزه‌ری سیاسیی له‌و وڵاته.
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌مان رۆژ ئه‌ردۆغان و پوتین له په‌راوێزی لووتكه‌كه‌دا كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.