Muhammed Ali Toruntay
12 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2019
ئەنقەرە-AA
ئه‌ردۆغان: ''سه‌ره‌ڕای ڵێڵی له په‌یوه‌ندییه‌كانماندا له‌گه‌ڵ تره‌مپ هاوڕاین له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان''.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: ''(سه‌ردانی ئه‌مریكا) بابه‌تی فه‌تۆ له باڵاترین ریزبه‌ندی ئه‌و بابه‌تانه‌یه كه تاوتوێی ده‌كه‌ین''.
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان: ''تا ئه‌مڕۆ زۆر هه‌نگاومان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌ری تیرۆره‌كه‌ی پانسیلڤانیا و، به‌رده‌وامیش ده‌بین. پێداگرین له‌سه‌ر به‌دواداچوونی كوده‌تاچییه‌كان تا هه‌موویان له‌به‌رده‌م دادگا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت''.
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان: ''(سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مریكا) به به‌ڵگه ده‌یخه‌ینه‌ڕوو كه فه‌رهاد عه‌بدی شاهین تیرۆریستێكه و، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ تیرۆریستێكی له‌و شێوه‌یه هه‌ڵه‌یه''.
ئه‌ردۆغان: ''به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر بابه‌تی له پێشینه‌مانه. ده‌مانه‌وێت قۆناغێكی نوێ ده‌ستپێبكه‌ین له‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن به ئاسایشی هه‌ردوو وڵات''.