AA
12 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: ''(له میانی سه‌ردانه‌كه‌ماندا ئه‌مریكا) به به‌ڵگه ده‌یخه‌ینه‌ڕوو كه فه‌رهاد عه‌بدی شاهین تیرۆریستێكه و، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ تیرۆریستێكی له‌و شێوه‌یه هه‌ڵه‌یه''.
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بەر له به‌ڕێكه‌وتنی بۆ ئەمریکا، لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لە ئه‌نقه‌ره له‌باره‌ی پێشهاته‌كانه‌وه دوا و وه‌ڵامی پرسیاری میدیاكارانی دایه‌وه.
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامه بیانییه‌كانی داعش به وڵاته‌كانیان رایگه‌یاند: "ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له ره‌وانه‌كردنی ئه‌وانه، جا وه‌ریگرنه‌وه یان نا ئه‌وه زۆر په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه. ئه‌م ده‌رگایانه ده‌كرێنه‌وه. ده‌ستكراوه به رهوانهكردنهوه ئه‌م داعشانه (سنوورداشکردنی داعشه دەستگیرکراوەکان) بۆ ئێوه. خۆتان چاره‌سەری خۆتان بكه‌ن. (هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا) له كاتێكدا هێنده داعشی له گرتووخانه‌دایه، چاوێك به ههڵوێستاندا بخشێننه‌وه به‌رامبه‌ر توركیا''.
سه‌ركۆماری توركیا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كاری له پێشینه‌یانه. گوتی: "ده‌مانه‌وێت قۆناغێكی نوێ ده‌ستپێبكه‌ین له‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن به ئاسایشی هه‌ردوو وڵات. نه رووسیا نه ئه‌مریكا تیرۆریستانیان ده‌رنه‌كرد. ئه‌وانه له‌گه‌ڵ تره‌مپ باس ده‌كه‌م و، كه گه‌ڕاشمه‌وه به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ پوتین باسی ده‌كه‌م''.
ئه‌ردۆغان گوتی: ''ئیدی ده‌بێت وڵاتانی ناتۆ مه‌یلیان هه‌بێت بۆ ئه‌م قۆناغه. له ٣-٤ی كانوونی یه‌كه‌مدا، له لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كان له به‌ریتانیا، سه‌رله‌به‌ری ئه‌وانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو''.
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ده‌یانه‌وێت به هه‌مان پێداگرییه‌وه به‌رده‌وام بن له‌و كاره جدیانه‌ی تا ئێستا له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و رووسیا به‌ڕێوه‌یان بردوون.
ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ی له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا گرت و گوتی: "هه‌وڵمه‌ده‌ن له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی قوبرس هه‌ڕه‌شه له توركیا بكه‌ن. ئێمه گوێ به‌وه ناده‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین. یه‌كێتیی ئه‌ورووپا؛ توركیا ئه‌و وڵاته نییه كه تا ئه‌مڕۆ ئێوه ناسیوتانه. ئێستا وڵاتێكه له‌سه‌ر مێزی دانووستان. (بەڵام) بوون له‌سه‌ر ئه‌و مێزه‌ش ئێمه نابه‌ستێته‌وه".
ئه‌ردۆغان سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌ره‌ڕای ڵێڵی له په‌یوه‌ندییه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ تره‌مپ هاوڕان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان. گوتی: ''(له میانی سه‌ردانه‌كه‌ماندا ئه‌مریكا) به به‌ڵگه ده‌یخه‌ینه‌ڕوو كه فه‌رهاد عه‌بدی شاهین تیرۆریستێكه و، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ تیرۆریستێكی له‌و شێوه‌یه هه‌ڵه‌یه''.
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فه‌تۆ و راده‌ستكردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌نه‌وه گوتی: ''تا ئه‌مڕۆ زۆر هه‌نگاومان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌ری تیرۆره‌كه‌ی پانسیلڤانیا و، به‌رده‌وامیش ده‌بین. پێداگرین له‌سه‌ر به‌دواداچوونی كوده‌تاچییه‌كان تا هه‌موویان له‌به‌رده‌م دادگا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. بابه‌تی فه‌تۆ له باڵاترین ریزبه‌ندی ئه‌و بابه‌تانه‌یه كه تاوتوێی ده‌كه‌ین''.