Ferdi Türkten
10 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "پرسیار ده‌كه‌ن كه‌ی له سووریا ده‌رده‌چن. ئێوه كه‌ی ده‌رچن، ئێمه كه‌ی تیرۆریستانمان له‌وێ راماڵی، ئه‌وكاته ده‌رده‌چین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌شدارییكرد لە چالاكییه‌كدا له‌ژێر ناونیشانی "هه‌ر مرۆڤێك جیهانێكه" کە به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه له زانكۆی بیلكه‌نت سازكرابوو.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌شكرد و رۆژی ١٠ی كانوونی یه‌كه‌م ٧١یهمین ساڵرۆژی جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤه کە له‌لایەن نهتهوهیهكگرتووهكانەوە دەرکراوە، به‌رز راگرت و گوتی:
"كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كه نۆ ساڵه هاوار و ناڵه‌ی ملیۆنەها كه‌س له سووریا نابیستێت، به‌و بێ ده‌نگییه‌ی گه‌وره‌ترین گورزی له به‌هاكانی جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ داوه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "به‌خشینی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئه‌ده‌ب به كه‌سایه‌تییه‌كی ره‌گه‌زپه‌رست جگه له خه‌ڵاتكردنی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ هیچ واتایه‌كی دیكه‌ی نییه".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی سووریاوه و بوونی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی له‌وێ گوتی: "پرسیار ده‌كه‌ن كه‌ی له سووریا ده‌رده‌چن. ئێوه كه‌ی ده‌رچن، ئێمه كه‌ی تیرۆریستانمان له‌وێ راماڵی، ئه‌وكاته ده‌رده‌چین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌جێندایه‌كی شاراوه‌مان نییه له‌گه‌ڵ پوتین. له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌نگاوی روون و راشكاو ده‌نێین. پێموایه به‌یه‌كه‌وه ئاشتی له ناوچه‌كه بەدیدههێنین".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپیش گوتی: "ئه‌جێندای شاراوه‌ی نییه. چی بزانێت زۆر به‌ڕوون و ئاشكرایی ده‌یڵێت. به‌رامبه‌ر به من زۆر به‌ڕوونی ده‌یڵێت، منیش زۆر به‌ڕوونی به‌خۆی ده‌ڵێم".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پاشان باسی له دۆخی ئه‌ورووپا كرد و رایگه‌یاند "له‌ئێستادا له ئه‌ورووپا به واتایه‌كی جددیی قه‌یرانێكی سەرکردایەتی، بۆشاییه‌كی سەرکردایەتی هه‌یه. ناتوانم بڵێم 'له ئه‌ورووپادا ئه‌و سەرکردەیه نموونه‌ییه'. "
سه‌ركۆماری توركیا سه‌باره‌ت به ئه‌ندامێتیی وڵاته‌كه‌ی له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رایگه‌یاند " ده‌ڵێن 'ئێوه ژماره‌ی دانیشتوانتان زۆر زۆره'. له بنه‌ڕه‌تدا هۆكاری راسته‌قینه ئه‌مه نییه. هۆكاری راسته‌قینه ئه‌وه‌یه كه ئێمه موسڵمانین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دواتر له‌باره‌ی ناردنی سه‌ربازی سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆ لیبیا، دوا و گوتی: "ئه‌گه‌ر لیبیا داواكارییه‌كی له‌و شێوه‌یه‌مان لێبكات، چه‌ند پێویست بێت ده‌توانین بینێرین".