Sefa Mutlu
07 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2021
ئیستانبوڵ- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاشكرایكرد له كۆی ٢١٤ ئاگر له ٤٦ پارێزگای وڵاته‌كه‌ی، ٢٠٢یان كۆنترۆڵ كراون.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبەتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، زانیاریی له‌باره‌ی ئاگری دارستانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی ئه‌ردۆغاندا هاتووه: "هه‌وڵه‌كانمان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كان، له وشكانی و ئاسمانه‌وه به‌رده‌وام زیاد ده‌كه‌ین و درێژه پێده‌ده‌ین. هه‌رگیز رێگه ناده‌ین وڵاته‌كه‌مان ببێته بیابان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له كاره‌كاندا ١٨ فڕۆكه، ٨٥٠ ئۆتۆمبێلی ئاوپرژێن و تانكه‌ر، ٥٧ هێلیكۆپته‌ر، ١٥٠ ئۆتۆمبێلی كار، نۆ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و پێنج هه‌زار و ٢٥٠كارمهند به‌شدارن. سه‌ركۆماری توركیا راشیگه‌یاندووه: "له كۆی ٢١٤ ئاگر له ٤٦ پارێزگا، ٢٠٢یان كۆنترۆڵ كراون".