Mehmet Tosun
17 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2021
ئه‌نتاڵیا - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاشكرایكرد، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه توركیا تێیدا ئه‌ندامی ته‌واوه‌تی نه‌بێت، مه‌حاڵه بگاته ئامانجی ئه‌وه‌ی ببێته ناوه‌ندی راكێشان و هێز.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له لووتكه‌ی وڵاتانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌ورووپادا كه چوارچێوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییكردنی ئه‌م قۆناغه‌ی پێواژووی هاریكاریی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌ورووپا له‌لایه‌ن توركیاوه، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
له‌میانی گوتاره‌كه‌یدا ئەردۆغان رایگه‌یاند: "مه‌حاڵه یەکێتیی ئەورووپا بەبێ تورکیا بگاته ئامانجەکانی وەک ناوەندێکی راكێشان و هێز".
گوتیشی: "سەرەڕای دەیان ناڕەوایی کە رووبەڕووی بووینەتەوە، ئیدی ئەنجامی ئەندامێتی تەواومان دەوێت کە نیو سەدەیە پێداگرانە و ئارامگرانە بەڕێوەی دەبەین".
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چاوه‌ڕوانن تا زووه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌و ستراتیجییه‌ته كوێرانهیییه بێته ده‌ره‌وه كه تێیكه‌وتووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا له‌باره‌ی هه‌ڵكشانی ره‌گه‌زپه‌رستی و دوژمنایه‌تییكردنی ئایینی ئیسلام دوا و رایگه‌یاند: "ره‌گه‌زپه‌رستی و دژایه‌تیكردنی ئیسلام و كۆچبه‌ران كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان له ته‌شه‌نه‌سه‌ندندایه، ده‌گۆڕێت بۆ كێشه‌ی ئاسایشی نیشتمانیی".