Mohammed Baqi Hussein
03 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
- ئه‌ردۆغان: "ئامانجمانه رووبه‌ری پێنج هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له خاكی باشووری سووریا به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام و ناوچه‌ی دژه‌فڕین و پاككردەنەوەی ئەو ناوچانەیە لە رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان".
- "30 بۆ 40 هه‌زار كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوڕاتدا له‌ده‌ستی داعش رزگاركراون".
- " 12 ملیار و نیو دۆلارمان بۆ په‌نابه‌ران خه‌رجكردووه، ئه‌مه ئه‌ركی مرۆڤایه‌تیمانه. هاوكات رۆژئاوا له به‌رپرسیارێتییه‌كانی هه‌ڵدێت. دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش ته‌نها بڕی 520 ملیۆن دۆلاری بۆ په‌نابه‌ران خه‌رجكردووه".
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، ئامانجی توركیا ئەوەیە رووبه‌ری پێنج هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له خاكی باشووری سووریا به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام و ناوچه‌ی دژه‌فڕین له رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان پاكبكاته‌وه.
ئه‌ردۆغان له‌دیمانه‌یه‌كیدا له‌گەڵ كه‌ناڵی رۆتانا خەلیجی كه ناوه‌نده‌كه‌ی له شاری دوبه‌یه، باسی له دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه كرد.
سەرکۆماری تورکیا گوتی: "ئامانجمانه رووبه‌ری پێنج هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له خاكی باشووری سووریا به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام و ناوچه‌ی دژه‌فڕین و پاككردەنەوەی ئەو ناوچانەیە لە رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان".
ناوبراو رایگه‌یاند له‌وباره‌وه له‌گه‌ڵ هێزه میانڕه‌وه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریادا له هه‌ماهه‌نگیدان و ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا، 30 بۆ 40 هه‌زار كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوڕاتدا له‌ده‌ستی داعش رزگاركراون.
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌یشكرد كه سه‌رله‌نوێ له‌پێناو راگه‌یاندنه‌وه‌ی بریاری ئاگربه‌ست له سووریا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌رۆكی رووسیادا گفتوگۆ و کۆبوونەوە ئەنجام دەدم و جه‌ختیشیكرده‌وه ناكرێت به‌شار ئه‌سه‌د كه ده‌ستی به خوێنی زیاتر له 600 هه‌زار هاووڵاتیی سووریا سووره له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه.
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا ئه‌مریكا فڕۆكه‌ی پڕ له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی بۆ په‌یه‌ده و یه‌په‌گه دابه‌زاندووه و گوتی: "كاتێك رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بینه‌وه ده‌ڵێن، ئه‌مانه دژی داعش شه‌ڕده‌كه‌ن. پێویست ناكات یه‌كتری هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنین".
یه‌كێكی دیكه له‌و بابه‌تانه‌ی کە سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له دیمانه‌كه‌دا باسیكرد، بابه‌تی په‌نابه‌ران بوو. ناوبراو رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی 12 ملیار و نیو دۆلاری بۆ په‌نابه‌ران خه‌رجكردووه و گوتی: "ئه‌مه ئه‌ركی مرۆڤایه‌تیمانه. هاوكات رۆژئاوا له به‌رپرسیارێتییه‌كانی هه‌ڵدێت. دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش ته‌نها بڕی 520 ملیۆن دۆلاری بۆ په‌نابه‌ران خه‌رجكردووه".