Muhammet Ali Kemal
03 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سبه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین به‌شداریی له رێوره‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی ئاككویودا ده‌كه‌ن.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له تویته‌ره‌وه رایگه‌یاند "سبه‌ی له‌گه‌ڵ دۆستی ئازیز سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین پێكه‌وه هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ داهاتووی توركیا و په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-رووسیا ده‌هاوێژین كه بریتییه له وه‌به‌رهێنانێكی زه‌به‌لاحی ٢٠ ملیار دۆلاری و به‌ردی بناغه‌ی وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی ئاككویو داده‌نێین".