Aybüke İnal,Ramal Abdullah Mahmood
14 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
بومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه به گوڕی ٤،٣ پله به پێوه‌ری رێخته‌ر چانكری هه‌ژاند.
فه‌رمانگه‌ی كاروباری دۆخی له ناكاو و كاره‌ساته‌كانی توركیا رایگه‌یاند، كاتژمێر ١٤:٤٦ بومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه به گوڕی ٤،٣ پله به پێوه‌ری رێخته‌ر شارۆچكه‌ی چهركهش-ی پارێزگای چانكری هه‌ژاند.
بومه‌له‌رزه‌كه له قوڵایی ٧كیلۆمهتر ناخی زه‌ویدا روویداوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك كاتژمێر ٠٩:٠٠ به گوڕی ٤،٧ پله به پێوه‌ری رێخته‌ر و دوای ته‌نها سێ خولهك بومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه به گوڕی ٤،٨ پله به پێوه‌ری رێخته‌ر شارۆچكه‌ی چهركهش-ی هه‌ژاند.