Beraa Göktürk
14 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2019
دێرسم ــ AA
پەپوولەی رەنگ شین كە بە " شینی فرە چاو" ناسراوە، دیمانێكی سەرنج راكێشی هەیە و بە هۆی جوانییەوە خەڵكی سەرسام كردووە لە پارێزگای دێرسم رۆژهەڵاتی توركیا.
بە هۆی بوونی زۆری رووپۆشی رووەكی لە پارێزگای دێرسم، ساڵانە بە تایبەت لە وەرزەكانی بەهار، هاوین و سەرەتای پایز، ئەو جۆرە پەپوولەیە روو لە پارێزگاكە دەكەن.
لە پارێزگای دێرسم زیاتر لە هەزار ٦٠٠ جۆری رووەكی تۆمار كراوە كە بەهۆیەوە پەپوولەكان روو لە پارێزگاكە دەكەن.
قەزای ئۆڤاچیك سەربە پاریزگای دێرسم ساڵانە لە نێوان مانگی ئایار و ئەیلوولدا، خۆی بە چەندین جۆری پەپوولەی رەنگورەنگ دەڕازێنێتەوە.
وێرای دابەزینی پلەكانی گەرما، بەڵام پەپوولەی رەنگی شینی فرە چاو كە ناوە زانستییەكەی " polyommatus bellargus" لە ئاسمانی ناوچەدا، بەدی دەكرێت.
پەپوولەی رەنگی شینی فرە چاو لە زۆربەی ناوچەكانی توركیا بەدی دەكرێت جگە لە كەناراوەکانی دەریای ئیجا نەبێت.