Dildar Baykan
30 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2019
واشنتۆن - AA
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، به زۆرینه‌ی ده‌نگ پرۆژه یاسایه‌كی په‌سه‌ندكرد كه پێشنیازی سه‌پاندنی هه‌ندێک سزا ده‌كات به‌سه‌ر توركیادا به هۆی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی کە لە باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا ئەنجامی دەدات.
شەوی رابردوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا به هۆی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی كه توركیا له خۆرهه‌ڵاتی فورات به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، پرۆژه یاسایاكی په‌سه‌ند كرد كه پێشنیازی سه‌پاندنی سزا ده‌كات به‌سه‌ر تورکیادا.
پرۆژه یاساكه به ٤٠٣ ده‌نگی به‌ڵێ به‌رامبه‌ر ١٦ ده‌نگی نه‌خێر په‌سه‌ند كرا.
پرۆژه یاساكه كه له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه له لایه‌ن سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، ئلیۆت ئێنجڵ و ئه‌ندامی ئەنجوومەنی نوێنه‌ران سه‌ربه پارتی كۆماری، مایك مهككاوڵ پێشكه‌شكراوه، تیایدا پێشنیاز كراوه به هۆی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی-یه‌وه سزا به‌سه‌ر ژمارەیەک به‌رپرسی توركیادا بسه‌پێندرێت.
هه‌روه‌ها له پرۆژه یاساكه‌دا پێشنیاز كراوه فرۆشتنی چه‌ك به توركیا هه‌ڵپه‌سێردرێت و هه‌ندێک سزای دارایی به‌سه‌ریدا بسه‌پێندرێت.
بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه یاساكه بكرێت به یاسا، پێویسته به هه‌مان شێوه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكاوه په‌سه‌ند بكرێت و پاشان له لایه‌ن سه‌رۆكی ئەمریکا، دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه واژوو بكرێت.
پرۆژه یاساكه كه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئهنجوومهنهكهی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌گه‌ر له ئه‌نجوومه‌نی پیرانیش هه‌مان ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت ئه‌وا به‌بێ ئه‌وه‌ی بخرێته به‌رده‌م تره‌مپ راسته‌وخۆ به یاسا ده‌كرێت.