Cankut Taşdan
07 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2021
ئەنقەرە - AA
لە کۆی ٣٧ گومانلێکراو کە دووانیان ئیمامی مەحرەمی رێکخراوەکەن و لە میانی لێکۆڵینەوە لە پێکھاتەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) لەنێو فەرماندەیی ھێزەکانی وشکانی لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرەوە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە، ٢٠ کەسیان دەستگیرکران.
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی، نووسنگەی لێکۆلینەوەی تاوانە تیرۆریستییەکان لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرە، دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە لەبارەی ئەو پێکھاتەیەی رێکخراوی فەتۆ کە لەنێو فەرماندەیی ھێزەکانی وشکانیدا بە "خزمەتگوزاری تایبەت" ناسراوە.
لەو چوارچێوەیەدا لە ١٢ پارێزگا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٣٧ گومانلێکراو دەرکرا کە دەرکەوتووە لە رێگەی ھێڵی گشتییەوە پەیوەندیان بە ئیمامە مەدەنییەکانی رێکخراوەکەوە کردووە کە پێکھاتوون لە حەوت ئەفسەر کە ھێشتا دووانیان لەسەر کارن، لەگەڵ ٢٨ خوێندکاری سەربازیی دەرکرا و دوو ئیمامی رێکخراوەکە.
تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی ھۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای ئەنقەرە، ئۆپەراسیۆنی ھاوکاتیان کردە سەر ناونیشانی گومانلێکراوان و ٢٠ کەسیان لە گومانلێکراوان دەستگیرکرد.
رێوشوێنەکانی ئاسایش لەبارەی گومانلێکراوان درێژەی ھەیە.