Sefa Mutlu
07 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2021
دۆحە- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەردانێک گەیشتە دۆحەی پایتەختی قەتەر و لەلایەن میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی-یەوە بە رێوڕەسمێکی فەرمی پێشوازیی لێکرا.
لە رێوڕەسمەکەدا، سروودی نیشتمانیی هەردوو وڵات لێدرا، دواتر هەریەکە لە ئەردۆغان و ئال سانی شاندی وڵاتەکانیان بەیەکتر ناساند.
دوای رێوڕەسمەکەش، سەرۆکی هەردوو وڵات پێکەوە کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵییان سازدا.
هەریەکە لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری ناوخۆ، سولەیمان سۆیڵو، وەزیری بەرگریی، خولوسی ئاکار، وەزیری بازرگانی، مەهمەت مووش، وەزیری کشتوکاڵ و دارستان، بەکر پاکدەمیرلی، وەزیری تەندروستی، فەخرەددین کۆجا، وەزیری کولتوور و گەشتوگوزار، مەهمەت نوری ئەرسۆی، وەزیری گەیاندن، فەخرەددین ئاڵتون، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (میت)، هاکان فیدان، سەرۆکی دامەزراوەی پیشەسازییەکانی بەرگریی لە سەرۆکایەتی کۆمار، ئیسماعیل دەمیر، گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار، ئیبراهیم کاڵن، جێگری سەرۆکی گشتیی و گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک و بەڕێوبەری کاروباری ئایینی، عەلی ئەرباش لەم سەردانەدا یاوەری ئەردۆغان دەکەن.