Zafer Fatih Beyaz
02 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2021
ئەنقەرە - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، جه‌یک سهڵیڤان، ئه‌نجامدا.
بەگوێرەى ئەو روونكردنەوەى كە لە گوتەبێژيى سەرۆكايەتى كۆمارى توركياوە بڵاوكراوەتەوە، لە ميانى ئەو پەيوەندييە تەلەفۆنييەى كە نزيكەى يەك كاتژمێرى خاياند، كاڵن، پيرۆزبايی لە سهڵیڤان كردووە بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا.
له میانی په‌یوه‌ندییه تهلهفۆنییهكەدا، کاڵن و سهڵیڤان په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئه‌مریكا، سووریا، لیبیا، خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، قوبرس، ئه‌فغانستان، قه‌ره‌باخی سه‌روو، كۆرۆنا و سیسمتی ژینگه‌ی گه‌ردوونییان تاوتوێ كرد.
هاوكات لە ميانى پەيوەندييە تەلەفۆنييەکەدا، كاڵن و سهڵیڤان، جەختیان لە چاوەڕوانیی هەردوو وڵاتى هاوپەيمان كردەوە بۆ ئەوەى لە قۆناغى نوێ‌دا مۆدێلێكى بەهێز، بەبەردەوام و كرداریی پەيوەندييەكان دروستبكەن.
هەروەها ، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر به‌هێزكردنی هاوپه‌یمانیی ناتۆ و هاویشتنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه رۆڵیان ده‌بێت له ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتیی و سه‌قامگیریی ناوچه‌یی و جیهانیی.