Hasan Namlı
21 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2019
دیاربه‌كر - AA
سه‌رۆكی گه‌وره شاره‌وانی دیاربه‌كر و سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی كایاپنار و بیسمیل كه پێشتر له كار دوورخرابوونه‌وه، ده‌ستگیركران.
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه لە تیرۆر كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری دیاربه‌كر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌و سێ سه‌رۆك شاره‌وانییه كه سه‌ربه هه‌ده‌په-ن و به‌تۆمه‌تی ''ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستی'' و ''پرۆپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی'' له كار دوورخراونه‌ته‌وه، بڕیاری ده‌ستگیركردن ده‌ركراوه.
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه له لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگاكه‌وه ئه‌نجامدرا، سه‌رۆكی پێشووی گه‌وره شاره‌وانی دیاربه‌كر، عه‌دنان سه‌لچوق مزراكڵی و سه‌رۆك شاره‌وانی كایاپنار، كه‌زبان یڵماز و سه‌رۆك شاره‌وانی بیسمیل، ئۆرهان ئایاز ده‌ستگیركران.
كاره‌كانی مزراكڵی له جه‌ندرمه و یڵماز و ئایاز له ئاسایش درێژه‌ی هه‌یه.