Halil İbrahim Sincar
21 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2019
ماردین - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر په‌كه‌كه له گوونده‌واری شارۆچكه‌ی دهریك-ی ماردین، سه‌ربازێكی تورك گیانی له‌ده‌ستدا و، سێ چه‌كداری په‌كه‌كه‌ش له چالاكی خران.
له میانی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر په‌كه‌كه له گوونده‌واری شارۆچكه‌ی دهریك، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و په‌كه‌كه روویدا.
له‌و پێكدادانه‌دا سه‌ربازێك كوژرا و، سێ چه‌كداری په‌كه‌كه‌ش له چالاكی خران.
ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ناوچه‌كه درێژه‌یان هه‌یه.