Halil Demir
18 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2021
ئیستانبوڵ - AA
بەمەبەستی دەستگیرکردنی ٧٥ کەس کە بەهۆی بوونیان لەناو پێکهاتەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) لە ئاسایشدا فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە، ئۆپەراسیۆنی هاوکات لە ١٦ پارێزگا دەستیپێکرد کە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکە ئیستانبوڵە.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە فەتۆ کە لەلایەن نووسینگەی تاوانە رێکخراوەییەکان و تیرۆر لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ئیستانبوڵ بەڕێوەدەچێت، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٧٥ کارمەندی پلە جیاوازی ئاسایش دەرکرا کە لە لێکۆڵینەوەکان لەبارەی پیلانگێڕی ''پۆریازکۆی ١-٢'' ، ''کوشتنی ئامیرەکان ١-٢'' ، ''پلانی کردەی کافەس'' و ''ÇEV/ÇYDD''دا دۆسیەیان لەسەر ئامادەکراوە.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ، بەمەبەستی دەستگیرکردنی ئەو ٧٥ کەسە داواکراوە کە ٦٧یان لە کار دوورخراونەتەوە، یەکێکیان خانەنشین و حەوتەکەی دیکەشیان لەسەر کار بەردەوامن لە ١٦ پارێزگا، ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان دەستیپێکرد کە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکە ئیستانبوڵە و ژمارەیەکی زۆریان لێ دەستگیرکردن.
گەڕان و پشکنین لە شوێنی مانەوەی کەسە داواکراوەکان بەردەوامە.