Kemal Karadağ
17 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2021
ئەنقەرە - AA
لە لیستی ئەو تۆمەتانەی کە داواکاری گشتی کۆماریی دادگای باڵا، بەکر شاھین، لە دۆسیەی داخستنی ھەدەپە کردوویەتییەوە، داوای قەدەغەكردنى کاری سیاسی لەسەر ٦٠٠ ئەندامی ھەدەپە کراوە.
دادگای دەستووریی تورکیا، کە بەگوێرەی ماددەی ٦٩ی دەستوور لە دۆسییەکە دەکۆڵێتەوە، لە بری داخستنی ھەتاھەتایی، دەتوانێت بەگوێرەی قورسی بابەتی کردارەکانی دۆسیەکە، بڕیار لەسەر بڕینی تەواو یان بەشێکی ئەو خەرجییە بدات کە پارتەکە لە دەوڵەت وەریدەگرێت.
ئەو پارتە سیاسییەی کە بۆ ھەتاھەتایی دادەخرێت، ناتوانێت لەژێر ناوێکی دیکەدا دابمەزرێتەوە.
لە لیستی ئەو تۆمەتانەی کە داواکاری گشتی کۆماریی دادگای باڵا، بەکر شاھین، لە دۆسیەی داخستنی ھەدەپە کردوویەتییەوە، داوای قەدەغەكردنى کاری سیاسی لەسەر ٦٠٠ ئەندامی ھەدەپە کراوە.
لە ئەگەری ئەوەی کە دادگای دەستووریی گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە بەیاننامە و کردەوەی دامەزرێنەران و ئەندامانی ھەدەپە کە داوای قەدەغەی کاری سیاسیان بۆ دەکرێت، بووبێتە ھۆکارێک بۆ داخستنی پارتەکە بە شێوەیەکی ھەتاھەتایی، ئەوا ئەو کەسانە لە رۆژی بڵاوکردنەوەی بڕیاری دادگای دەستوور بە داخستنی ھەتاھەتایی پارتەکە لە رۆژنامەی فەرمی تاوەکو پێنج ساڵی دیکە، ناتوانن ببن بە دامەزرێنەری ھیچ پارتێکی سیاسیی دیکە یان بە ئەندام یان کارگێڕ یان پشکنەر.