Şafak Yel
27 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2018
ئیزمیر - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا دژی پێكهاته‌ی فه‌تۆ له‌نێو ده‌زگا ئه‌منییه‌كاندا له ئیزمیر، 55 گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران كه له‌نێویاندا چوار به‌ڕێوه‌به‌ری له‌سه‌ركار لادراوی پێشوویان لەنێودابوو.
داواكاری گشتیی ئیزمیر له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانیدا له پێكهاته‌ی فه‌تۆ له‌نێو دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كاندا، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ 62 كه‌س ده‌ركرد.
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا، 55 له‌و كه‌سانه ده‌ستگیركران كه زۆرینه‌یان پێشتر پۆلیس بوون و له‌سه‌ركار لادراون.
له‌نێویشیاندا چوار به‌ڕێوه‌به‌ری له‌سه‌ركار لادراوی پێشوو به‌دیده‌كرێت.
باس له‌وه ده‌كرێت ژمارەیەک له‌و گومانلێكراوانه، به‌رپرسی فه‌تۆن له‌نێو ده‌زگا ئه‌منییه‌كاندا.