Dildar Baykan
27 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كه‌یان بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده، ساڵح موسلیم له لایه‌ن چیكه‌وه له‌گه‌ڵ یاسای نێوده‌وڵه‌تی و به‌رپرسیارێتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا یه‌كناگرێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند: "ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كه‌مان له لایه‌ن دادگای چیكه‌وه بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كاتیی سه‌ركرده‌ی ریكخراوی تیرۆریستیی په‌یه‌ده، ساڵح موسلیم كه درێژكراوه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه‌یه، یه‌ك ناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ یاسای نێوده‌وڵه‌تی و به‌رپرسیارێتی دادگای چیک له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه په‌یه‌ده پێكهاته‌ی سووریای په‌كه‌كه‌یه كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه چیک ئه‌ندامه تیایدا به رێكخراوی تیرۆریستیی ناساندوویه‌تی و، هاتووه: "دادگای چیک به ده‌ركردنی بڕیاری ئازادكردنی ساڵح موسلیم له‌بری ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری بكات، نیشانی‌دا كه هیچ ده‌ربه‌ست نییه گیانله‌ده‌ستدانی ده‌یان سڤیلی بێ‌تاوان له هێرشه تیرۆریستیه‌كاندا و ئازاری خانه‌واده‌كانیان".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیادا هاتووه "چیک نموونه‌یه‌كی نوێی پێشكه‌شكرد و دەریخست كه چه‌نده دوورن لە باوەڕپێکردن و ناڕاستن له باوەڕەكانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر لە ئەورووپا".