Yusuf Soykan Bal
09 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2019
ئیزمیر - AA
له شارۆچكه‌كانی سهفهریهسار و چه‌شمه سەربە پارێزگای ئیزمیر، 216 كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیركران كه هه‌وڵیانده‌دا به رێگه‌ی نایاسایی بچنه ده‌ره‌وه‌ی توركیا.
له‌سه‌ر زانیارییه‌كی هه‌واڵگری له بوونی گرووپێك له كۆچبه‌رانی نایاسایی له شارۆچكه‌ی سه‌فه‌ریهیسار، تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌نار ده‌ریا ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران.
تیمه‌كانی دوای گه‌یشتنیان به شوێنه‌كه 126 كۆچبه‌ری نایاساییان ده‌ستگیركرد كه پێكهاتبوون له؛ 119 ئه‌فغانستانی، چوار كه‌سی کۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست، دوو ئهریتێری و یەک میسری.
هه‌روه‌ها له شارۆچكه‌ی چه‌شمه تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌نار ده‌ریا له كه‌ناراوه‌كانی كارابورون و كارادا دوو به‌له‌می پلاستیكیان راگرت كه 90 كۆچبه‌ری نایاسایی تیادابوون و پێكهاتبوون له؛ 42 كه‌سی کۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست، 35 سووری و 13 فه‌ڵه‌ستینی.
دوای كاره‌كانی ئاسایش، كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی كۆچی پارێزگای ئیزمیر كران.