İbrahim Yaldız,Sabri Yıldırım,1 23
09 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2019
مووش – AA
به‌هۆی به‌فر بارین و هه‌ڵكردنی رههێڵهوه سه‌دان سه‌ر ئاژه‌ڵ كه له‌لایه‌ن ئاژه‌ڵدارانه‌وه به‌مه‌به‌ستی له وهڕاندن بردرابوونه ده‌شت و ده‌ر و چیا و چۆڵ، ناچار بوون بگه‌ڕێندرێنه‌وه گوند.
ئاژه‌ڵدارانی گوندی كارڵیدهره كه ١٠ كیلۆمه‌تر له شاری مووش'ه‌وه دووره، ئاژه‌ڵه‌كانیان بۆ له‌وه‌ڕاندن بردبووه ده‌شت و ده‌ر و چیا و چۆڵ؛ ناله‌باری كه‌شوهه‌وا كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر كاره‌كانیان و دوای سێ كاتژمێر له رێگابڕینێكی سه‌خت توانییان ئاژه‌ڵه‌كانیان به‌رنه‌وه بۆ گوند.
حه‌مدوسه‌نا كارڵی یه‌كێكه له و ئاژه‌ڵدارانه و رایگه‌یاند، به شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو و چاوه‌ڕواننه‌كراو به‌فربارین و ره‌هێڵه ناوچه‌كه‌یانی گرتووه‌ته‌وه. بۆیه ناچار بوون ئاژه‌ڵه‌كان به‌رنه‌وه گوند.