Uğur İslamoğlu,Adem Demir,Mohammed Baqi Hussein
03 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2019
ئیستانبوڵ - AA
لە ئەنجامی كەوتنەوەی ئاگر لە باڵەخانەیەكی پێنج نهۆمیدا لە ئیستانبوڵ، چوار كەس گیانیان لەدەستدا و كەسێكیش برینداربوو.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو كەوتووە، بە هۆكارێكی نەزاندراو ئاگر لە نهۆمەكانی سەرەوەی باڵەخانەیەكی پێنج نهۆمیی گەڕەكی ئاسماڵی مەسجیت كەوتووەتەوە.
دەستبەجێ تیمەكانی ئاگركوژێنەوە گەیشتنە شوێنەكە و سێ كەسیان لە باڵەخانەكە هێنایە دەرەوە كە زیانیان بەركەوتبوو.
دواتر بریندارەكان بە ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن گەیەندرانە نەخۆشخانە.
دوو لەو سێ بریندارە سەرباری هەموو هەوڵێك لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا.
دواتریش تیمەكان تەرمی دوو كەسی دیكەیان لە باڵەخانەكە دەرهێنایەوە و هەوڵی تیمەكانیش بەردەوامە.