Çiğdem Alyanak,Hemın Othman Mohammed
03 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2019
ئیستانبوڵ - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه فه‌ڵه‌ستین به تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت و گوتی: "ژماره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه كه‌می نه‌كردووه، به پێچه‌وانه‌وه زیادی كردووه. به ئامانجگرتنی مافه مێژوویی و شه‌رعییه‌كانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئیسرائیله‌وه و چالاكی تاك لایه‌نه و نایاسایی هه‌ندێک كاراكته‌ری دیكه تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ی له پشته‌وه‌یه".
له میانی به‌شداریكردنی له "كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاری باڵیۆزانی فه‌ڵه‌ستین له ولاتانی ئه‌ورووپادا" كه له ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌چوو، چاوش‌ئۆغڵو گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
له گوتاره‌كه‌یدا چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند "پاراستنی پێگه‌ی مێژوویی و یاسایی قودس یه‌كێكه له كاره پێشینه‌ییه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌مان. ئه‌وه به‌لای ئێمه‌وه دۆزێكی پیرۆزه. هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌ك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه‌ی له قودس ده‌گوزه‌رێت ببێته مایه‌ی سه‌رنجی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی".
گوتیشی: "ئیسرائیل لەجێی ئەوەی وانە لە پێشهاتەكان وەربگرێت، هەمان ئەو هەڵانە دووبارە دەكاتەوە كە ئەنجامیداون. ئیسرائیل كە بەردەوامە لە گەمارۆ نامرۆڤانەكەی غەززە، كەمپینی بێ بەزەییانە دژبە چارەسەری دوودەوڵەت بەڕێوەدەبات. یاسای بەناو "دەوڵەتی نیشتمان"كە ساڵی رابردوو لە پەرلەمانی ئیسرائیل پەسەندكرا، نموونەیەكی نوێی ئەمەیە. هەرگیز رێگە نادەین ئەم جۆرە هەوڵانە، رێگری لە ئامانجی گەیشتن بە ئاشتی و دادپەروەری بكات. تا ئیسرائیل چالاكییە نایاساییەكانی چڕتر بكاتەوە، ئێمە لە مەیدانی نێودەوڵەتیدا زیاتر هەوڵ بۆ ئاشتی و دادپەروەری دەدەین".
سه‌باره‌ت به‌و سزاكانی سه‌ر ئێران، چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند "سزاكانی سه‌ر ئێران به‌ڕه‌وا نازانین و پێمانوایه كه گۆشه‌گیركردنی ئێران به‌و شێوه‌یه بۆ ناوچه‌كه زۆر مه‌ترسیداره".