Halil Demir,İlyas Kaçar,Tansel Parlak
12 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2019
ئیستانبوڵ- AA
دوای ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی تانه‌ی له بڕیاری ئازادكردنی به مه‌رجی ئه‌حمه‌د ئاڵتان دا و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی بۆ ده‌ركرا، ناوبراو له ماڵه‌كه‌ی خۆی له ناوچه‌ی گۆزته‌په‌ی ئیستانبوڵ ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
لەوەو پێش فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ئه‌حمه‌د ئاڵتان ده‌ركرابوو، كه له دادگای ٢٦ه‌مینی سزا قورسه‌كانی ئیستانبوڵ به تاوانی "هاوكارییكردنی رێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كدار به زانین و ویسته‌وه" به ١٠ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانییكردن سزادرابوو، دواتر به مه‌رج ئازادكرابوو.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی ئیستانبوڵ، تانه‌ی له بڕیاره‌كه‌ی دادگا دابوو، كه سه‌باره‌ت به شه‌ش تۆمه‌تبار، ده‌ریكردبوو، ئه‌حمه‌د ئاڵتان یه‌كێكیان بوو لەوان. دواتریش تانه‌كه به‌پێی یاساكان له دادگایه‌كی باڵاتر كه دادگای ٢٧ه‌مینی سزا قورسه‌كانی ئیستانبوڵه، تاوتوێكرا و دواتر بڕیاری له‌باره‌وه درا.
ده‌سته‌ی دادگا تانه‌كه‌یان تاوتوێكردبوو، به هه‌ریه‌ك له هۆكاره‌كانی "گومانی هه‌ڵاتن، بوونی تاوانه‌كه‌ی له ریزی تاوانه ده‌ستنیشانكراوه‌كاندا، پێگه‌كه‌ی، تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ی، ماوه‌ی ئه‌و سزایه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه، ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه به‌ده‌ستگیركراوی به‌سه‌ری بردووه، له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌كانی بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه بڵاوبوونه‌ته‌وه، ئازادكردنی به مه‌رج خزمه‌ت به ئامانجی دادگاییكردنه‌كه ناكات"، له چوارچێوه‌ی یاسای ژماره ٩٨ و ١٠٠ی یاسای سزادان، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ئه‌حمه‌د ئاڵتان دهركردبوویهوه.
له‌چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كه‌دا تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئیستانبوڵ، ئاڵتان-یان له ماڵه‌كه‌ی له ناوچه‌ی گۆزته‌په‌ی ئیستانبوڵ، ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
ئاڵتان له كاتی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له ماڵه‌وه، ماڵئاوایی له منداڵه‌كانی كرد و دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی ته‌ندروستیی له نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی ئه‌یوب بۆ كرا، به‌ره‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایش له شه‌قامی وه‌ته‌ن برا.
دوای ئه‌وه‌ی كه رێكاره‌كانی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش ته‌واوكران، ئاڵتان ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێت.