Murat Kaya
12 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2019
ئیستانبوڵ- AA
دوای ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی تانهيدا له بڕیاری ئازادكردنی به مه‌رجی ئه‌حمه‌د ئاڵتان ، كه له دۆسیه‌ی "بانگه‌وازی كوده‌تا" سه‌ربه پێكهاته‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)دا به تاوانی "هاوكارییكردنی رێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كدار به زانین و ویسته‌وه" به ١٠ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانییكردن سزادرا، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ئه‌حمه‌د ئاڵتان ده‌ركرا.
فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د ئاڵتان دهركرایهوه كه له دادگای ٢٦ه‌مینی سزا قورسه‌كانی ئیستانبوڵ به تاوانی "هاوكارییكردنی رێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كدار به زانین و ویسته‌وه" به ١٠ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانییكردن سزادرابوو، دواتر به مه‌رج ئازادكرابوو.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی ئیستانبوڵ، تانه‌ی له بڕیاره‌كه‌ی دادگا دا كه سه‌باره‌ت به شه‌ش تۆمه‌تبار، ده‌ریكردبوو كه ئه‌حمه‌د ئاڵتان یه‌كێكیانه. تانه‌كه به‌پێی یاساكان له دادگایه‌كی باڵاتر كه دادگای ٢٧ه‌مینی سزا قورسه‌كانی ئیستانبوڵه، تاوتوێكرا و بڕیاری له‌باره‌وه درا.
ده‌سته‌ی دادگا تانه‌كه‌یان تاوتوێكرد و به هه‌ریه‌ك له هۆكاره‌كانی "گومانی هه‌ڵاتن، بوونی تاوانه‌كه‌ی له ریزی تاوانه ده‌ستنیشانكراوه‌كاندا، پێگه‌كه‌ی، تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ی، ماوه‌ی ئه‌و سزایه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه، ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه به‌ده‌ستگیركراوی به‌سه‌ری بردووه، له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌كانی بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ بڵاوبوونه‌ته‌وه، ئازادكردنی به مه‌رج خزمه‌ت به ئامانجی دادگاییكردنه‌كه ناكات"، له چوارچێوه‌ی یاسای ژماره ٩٨ و ١٠٠ی یاسای سزادان، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ئه‌حمه‌د ئاڵتان ده‌ركرد.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، ئه‌حمه‌د ئاڵتان كه به مه‌رج ئازادكرابوو، له‌دوای ئه‌م بڕیاره دهستبهسهربكرێت و ببرێته‌وه به‌رده‌م دادگا.