İlyas Kaçar,Başak Akbulut Yazar,Hemın Othman Mohammed
13 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2018
ئیستانبوڵ - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆ سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی DHKP/C له ئیستانبوڵ، تیرۆریستێک كه رووبه‌ڕووی پۆلیس ببووه‌وه، کوژرا.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئیستانبوڵه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، رووداوه‌كه‌ی نۆی ئایاری رابردوو لە گه‌ڕه‌كی ئاڤشای ناوچه‌ی فاتیح سوڵتان مه‌همه‌ت كه تیایدا كه‌سێك به‌ناوی E.Y. به هۆی فرۆشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه به چه‌ك برینداركرابوو له لایه‌ن ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستیی DHKP/Cه‌وه ئه‌نجامدراوه.
تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، بۆ ده‌ستگیركردنی İ.D.T كه گومانده‌كرا په‌یوه‌ندی به رووداوی برینداركردنی E.Yه‌وه هه‌بێت به‌یانی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی سارییه‌ر ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ سه‌ر چوار ناونیشان ئه‌نجامدا.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا كه پۆلیسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی هێزی تایبه‌تیش به‌شداریان كرد له یه‌كێك له‌و ناونیشانانه‌وه ته‌قه له پۆلیس كرا، دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس به‌رپه‌رچی ته‌قه‌كانی دایه‌وه İ.D.T. پێكرا و كوژراو. هه‌روه‌ها دوو كه‌سی دیكه به ناوه‌كانی H.Y. و S.Y. كه له ماڵه‌كه‌دابوون ده‌ستگیركران.
ئاماژه به‌وه كرا كه İ.D.T. ئه‌ندامی چالاكی رێكخراوی تیرۆریستیی DHKP/C بووه و پله‌ی باڵای هه‌بووه له رێكخراوه‌كه‌دا و پێشتر به تۆمه‌تی تیرۆر پێنج سكاڵای له‌سه‌ر بووه و یه‌كێك بووه له داواكراوان.