Zuhal Demirci,Mohammed Baqi Hussein
12 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو بەجیا په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ هەریەک لە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایک پۆمپیۆ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، هایکۆ ماس ئه‌نجامدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه دیبلۆماسییه‌كان وه‌رگیراون، چاوش‌ئۆغڵو بەجیا په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له هاوتا ئه‌مریكی و ئهڵمانییەکەی ئه‌نجامداوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ناوبراو په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، جان ئیڤ لۆدریان ئه‌نجامدا.
زانیاری له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.