Halil Demir
25 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ- AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر رێکخراوی تیرۆيستی داعش لە شاری ئیستانبوڵ، نۆ هاووڵاتی بیانی دەستبەسەر کران.
تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سەر بە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ، بە مەبەستی دەستگیر کردنی چەند گومانلێکراوێک کە لە ریزەکانی رێکخراوی تیرۆريستی داعشدا چالاکییان ئەنجامداوە، ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد.
لەو میانەیەشدا لە پێنج پارێزگای تورکیا ئۆپەراسیۆن بۆسەر ١٣ ناونیشان ئەنجامدرا و هێزە ئەمنییەکان نۆ گومانلێکراویان دەستگیر کرد کە سەرجەمیان هاووڵاتی بیانی بوون.
هەروەها لە شوێنی مانەوەی گومانلێکراوەکاندا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامە و ئامێری دیجیتاڵیدا.
لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ سێ گومانلێکراودا بەردەوامن و شەش گومانلێکراوەکەی دیکەش بە فەرمانی داواکاری گشتی ئازاد کران.