Çiğdem Münibe Alyanak, Merve Yıldırım
30 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2021
ئیستانبوڵ- AA
لە شاری ئیستانبوڵ، نەوەد و نۆیەمین ساڵیادی سەرکەوتنی ٣٠ی ئاب کرایەوە.
بەو بۆنەیەوە لە مەیدانی تەقسیم و لەبەردەم مۆنۆمێنتی کۆمار، رێوڕەسمێک رێک خرا و تاجەگوڵینە لەسەر مۆنۆمێنتەکە داندرا.
لە رێوڕەسمەکەدا هەریەکە لە پارێزگاری ئیستانبوڵ، عەلی یەرلیکایا و فەرماندەی سوپای یەک، لیوا کەمال یەنی و سەرۆک شارەوانی ئیستانبوڵ، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو و بەڕێوبەری ئاسایشی شارەکە، زەفەر ئاکتاش و ژمارەیەک پەرلەمانتار و نوێنەری پارتە سیاسییەکان ئامادە بوون.
دوای رێوڕەسمەکەش، سەرۆک شارەوانی ئیستانبوڵ، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو لێدوانی بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن دا و باسی لەوە کرد کە ئەو گەلەی نەوەد و نۆ ساڵ بەرلە ئێستا و لە ٣٠ی ئابدا، توانی لە خەباتی رزگارییدا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت لە سەردەمی ئێستادا، پێویستی بە بەدەستهێنانی سەرکەوتنی دیکە هەیە.