Mehmet Dayan
30 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2021
هەکاری- AA
لە شارۆچکەی چوکورجا سەربە پارێزگای هەکاری، بەبۆنەی نەوەد و نۆیەمین ساڵیادی سەرکەوتنی ٣٠ ئاب، رێوڕەسمێک ساز کرا.
رێوڕەسمەکە بە دانانی تاجەگوڵینە لەسەر مۆنۆمێنتی ئەتاتورک و سروودی نیشتمانیی تورکیا، دەستی پێ کرد.
دواتر چەند گوتارێک لە بارەی گرنگی ئەم سەرکەوتنەوە پێشکەش کران.
لە رێوڕەسمەکەدا، جێگری فەرماندەی لیوای دووی سنوور، عەقید سائیم تاباک و سەرۆکی شارەوانی هەکاری، ئەنسار دوندار و بەڕیوبەری ئاسایشی قەزای چوکورجا، فاتیح ئاجار و نوێنەری پارتە سیاسییەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵیی مەدەنی ئامادە بوون.