Başak Akbulut Yazar
18 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2022
ئیستانبوڵ – AA
تیرۆریست ئەحلام ئەلبەشیر، ئەنجامدەری پەلامارە تیرۆریستییەکەی شهقامی ئیستیقلال له ناوچهی بەیئۆغڵوی ئیستانبول،د کە گیانلەدەستدانی شەش کەس و برینداربوونی ٨١ کەسی لێکەوتەوە، لە ئیفادەیدا لەبەردەم داواکاری گشتیی گوتی: "بەو جانتایەوه کە بەدەستمەوە بوو بەرەو شەقامی ئیستیقلال رۆیشتم. لەسەر کورسییەکان دانیشتم. دەستکاری جانتاکەم کرد، هەندێک چیپس و شتم بینی، شتیکی نەرمیش لە ژێرەوە بوو. بۆ ماوەی ٤٠ خولەک دانیشتم. کە لەوێ دانیشتبووم حاجی تەلەفۆنێکی بۆ کردم. گوتی 'جانتاکە دابنێ و ئەوێ بە جێبهێڵە'. بە جێمهێشت و رۆیشتم، لە رێگا سەیری بۆنم دەکرد و لەو کاتەدا تەقینەوەکە روویدا".
گومانلێکراو ئەحلام ئەلبەشیر، کە ئەمڕۆ بۆ دادگا گواسترایەوە لە نزیک کاتژمێر ١١:٣٠ ئیفادەی لێوەرگیرا.
کارەکانی وەرگرتنی ئیفادە بە ئامادەبوونی سەرۆکی داواکاری گشتیی کۆماریی ئیستانبوڵ، شەعبان یڵماز و جێگری سەرۆکی داواکاری گشتی، لەگەڵ وەرگێری عەرەبی بەڕێوەچوو.
گومانلێکراو ئەحلام ئەلبەشیر، لە ئیفادەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگەوە فەرمانی پێکراوە بچێتە تورکیا و پێی نەگوتراوە بۆچی بچێت بۆ تورکیا، بانگەشەی ئەوەی کرد کە هەڕەشەی زیان گەیاندن بە خێزانەکەی لێکراوە.
ئەحلام ئەلبەشیر، بانگەشەی ئەوەی کرد کە لەگەڵ بیلال حەسەن هاتووە بۆ تورکیا و پێشتر سێ جار نەک بۆ چاودێری بەڵکو بۆ گەڕان هاتووە بۆ تەقسیم و گوتی:
"پێکەوە لەگەڵ بیلال سواری تەکسی بووین، دەچووین بۆ تەقسیم. کە لەناو تەکسیدا بووین بیلال تەلەفۆنێکی بۆهات، وتی 'تۆ بڕۆ، منیش دێم'. بەو جانتایەوه کە بەدەستمەوە بوو بەرەو شەقامی ئیستیقلال رۆیشتم. لەسەر کورسییەکان دانیشتم. دەستکاری جانتاکەم کرد، هەندێک چیپس و شتم بینی، شتیکی نەرمیش لە ژێرەوە بوو. بۆ ماوەی ٤٠ خولەک دانیشتم. کە لەوێ دانیشتبووم حاجی تەلەفۆنێکی بۆ کردم. گوتی 'جانتاکە دابنێ و ئەوێ بە جێبهێڵە'. بە جێمهێشت و رۆیشتم، لە رێگا سەیری بۆنم دەکرد و لەو کاتەدا تەقینەوەکە روویدا. بۆنەکانم بەجێهێشت و هەڵاتم. سواری تەکسییەکی زەرد بووم و چوم بۆ كارگهكه له ناوچهی ئەسەنلەر".
ئهحلام بانگەشەی ئەوەی کرد لەو وێنانەوه کە شۆفێری تەکسییەکە نیشانیداوە، زانیویەتی تەقینەوە روویداوە و بانگەشەی ئەوەشی کرد، پێش ئەوەی بچێتە سەر کورسییەکە دابنیشێت لە دوکانێکدا هەندێک پێداویستی جوانکاری کڕیوە.
ئەلبەشیر كه بە رەچەڵەک عەرەبه، ئەوەی نوێکردەوە کە لە ٢٧ی تەمووز لەگەڵ بیلال حەسەن هاتووە بۆ تورکیا و لەو وەڵامی پرسیاری "ئایا لە منبج کەسانی بە رەچەڵەک عەرەب لە ریزی یەپەگەدا ههن" گوتی: "بەڵی هەیە و لە ریزەکانی پێشەوە ئەوان بەکار دەهێنن".
ئهحلام بانگەشەی ئەوەشی کرد، لە شەش برای، سیانیان لە شەڕدا کوژراون و لە بەردەوامی ئیفادەکەیدا باسی لەوە کرد کە دوای گەیشتن بە ئەسەنلەر بە تەکسی، لەوێوە بە تەکسی قاچاخ چووە بۆ ئەو ناونیشانەی کە تێیدا دەستگیرکرا.
هاوكات لەو کاتەوه کە ئهحلام بەرەو شەقامی ئیستقلال چووە، ئەوە دەستنیشان کرا کە بیلال حەسەن بە مەبەستی هەڵاتن بۆ دەرەوەی وڵات بەرەو ئەدیرنە بەڕیکەوتووە.
ئەحمەد جاركاس کە گومانلێکراوەکەی لە دوای تەقینەوەکە لە ئەسەنلەرەوە هەڵگرت و گەیاندییە ئەو ماڵەی کە لە کوچوکچەکمەجە تێیدا دەستگیرکرا، لە ئیفادەکەیدا، بانگەشەی ئەوەی کرد کە کاری ئیشی تەکسیی قاچاخ دەکەن و هاتوچۆ بە خەڵک دەکەن.