Hüseyin Demirci,İsmail Kaplan
17 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2022
قەرس – AA
بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفربارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، شاری ساریکامیش سەربە پارێزگای قەرس سپی پۆشیووە.
ئەم شەپۆلی بەفربارینەی لە شەوی رابردووەوە بەشێوەی پچڕ پچڕ ساریکامیشی گرتووەتەوە، شارەکەی سپیپۆش کردووە.

بەفری کەڵەکەبوو لەناو شارەکە پێنج سانتیمەتر و لە گۆڕەپانی دووەمی ناوەندی خلیسکێنەی سەربەفری جبڵتەپە، ١٠ سانتیمەتر کەڵەکە بووە.
هاووڵاتییان بەفری کەڵەکەبووی پێش ماڵ و شوێنکارەکانیان و سەر ئۆتۆمبێلەکان لادەبەن.

هاووڵاتیی ئایهان ئاینا ئاماژەی بەوە دا، بە درێژایی شەو بەفر باریووە کە بەیانی لە خەو هەستاون بەفر ناوچەکەی داپۆشیووە.
جگە لە ژمارەیەک ناوچەی قەزای دیگۆر، هەروەها تێپەڕگەی هانڵار کە دوو هەزار و ٢٨٦ مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە و دەکەوێتە سەر رێگای قەرس-ئیدر بە بەفر داپۆشراوە.
