Aynur Ekiz
06 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2018
ئەنقەرە- AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا گوتارێکی پێشکەش کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گوتارەکەیدا رایگەیاند ''بە دڵنیاییەوە هیچ بەرهەمێک کە بتوانرێت لە وڵاتی خۆماندا دیزاین بکرێت، بەرهەم بهێنرێت و پەرەی پێبدرێت، هیچ پرۆگرامسازییەک و سیستمێک مەگەر لە حاڵەتی لەناکاودا نەبێت لە وڵاتانی دەرەوە ناکڕین. ئەگەر پێویست بێت کاتی زیاتر بە خەرج دەدەین و تەنانەت ئەگەر پێویست بکات پارەی زۆرتریش خەرج دەکەین، بەڵام بە دڵنیاییەوە دیزاینی خۆمان، بەرهەمی خۆمان و سیستمی خۆمان پەرە پێدەدەین''.
هەروەها گوتی: "دوو سەدەی دوایی هەر بەخۆبەختکردن تێپەڕی. لەبەرچاوی ئێمە بە درۆ و فرت و فێڵ، تەڵەکەبازی و دیپلۆماتیکی ساختە رووبەری پێنج ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشە لە نیشتمانەکەمانیان تاڵان کرد. ئەوەی مایەوە بۆ ئەم وڵاتە ٧٨٠ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە بوو. وا دیارە کەسانێک ئەوەش بە زۆر دەزانن بۆ ئێمە. ئێمەیان بەجۆرێک ناچار کرد تا لە کۆتاییدا ئەوەی لەبەر چەند هۆکارێک هەستییان پێ نەدەکرد بە زەقی دەرکەوتەوە".
ئهردۆغان راشیگەیاند "ئیدی هیچ وڵات و دامهزراوهیهك ناتوانێت هێز و پێداگری توركیا بخاتە ژێر پرسیارەوە".