Coşkun Ergül
06 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە کە ''داعشی لەناوبردووە'' و گوتی: ''ئەگەر لەناوت بردووە، بۆچی تا ئێستا لێرەیت؟ بۆچی پێنج هەزار بارهەڵگر چەک و تەقەمەنی دەهێنیت؟ ئەگەر ئەرک نییە، وەڵامی ئەم پرسیارەی ئێمە بدەنەوە. ئەگەر وایە، ئێوە حساباتێکتان دژ بە تورکیا هەیە، ئێوە حساباتێکتان دژ بە ئێران هەیە یان ئەگەر نا حساباتێکتان دژ بە رووسیا هەیە''.
له گوتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له په‌رله‌مانی توركیا پێشكه‌شی كرد، ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین پێداگریانه درێژه‌ی هه‌بووه و ده‌یبێت.
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له‌گه‌ڵ ئیدلب درێژه‌ی ده‌بێت و گوتی: "كه‌سانێك پێمان ده‌ڵێن 'كه‌ی ته‌واوی ده‌كه‌ن؟' مانای چییه كه‌ی ته‌واوی ده‌كه‌ن ها. من به‌وانه ده‌ڵێم كه ده‌پرسن و پێمان ده‌ڵێن 'كه‌ی ته‌واوی ده‌كه‌ن؟ ئێوه كه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئه‌فغانستانتان ته‌واوكرد؟ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی عێراقتان كه‌ی ته‌واوكرد؟ ئه‌وه 18 ساڵه، هێشتا له‌وێن. هاوسنووریش نین، دراوسێ نین. چی كارتان هه‌یه له‌وێ. ئێمه 911 كیلۆمەتر سنوورمان هه‌یه و تا ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووی نزیكه‌ی 700 ده‌ستدرێژی ته‌قه بووینه‌ته‌وه له لایه‌ن رێكخراوه تیرۆریستیه‌كانه‌وه. زیاد له سه‌د شه‌هیدمان هه‌یه. ئایا ئه‌مریكا ئه‌مه ده‌ڵێت، ئه‌مه ده‌بینێت؟"
هه‌روه‌ها گوتی: "زۆر شتیان پێگوتین، به‌ڵام به‌داخه‌وه راست قسه‌یان نه‌كرد. به‌ڕێز ئۆباماش راست قسه‌ی نه‌كرد. له ئێستادا به‌ڕێز تره‌مپیش له‌سه‌ر هه‌مان رێگه ده‌ڕوات. به ئێمه‌یان گوت 'له منبج ده‌رده‌چین، نامێنینەوە'. له راستیدا منبج شوێنێكه له‌سه‌دا 90ی خاكی عه‌ره‌به. باشه بۆچی دەمێننەوە؟ ده‌ی ده‌رچن، كێتان هێناوه‌ته ئه‌وێ؟ په‌یه‌ده، یه‌په‌گه، پهكهكهتان هێنا. ئه‌وانه‌تان هێناو له‌وێدا جێگیرتان كردن. هێشتا به ئێمه‌ش ده‌ڵێن مه‌یه‌ن بۆ منبج. ئێمه دێین بۆ ئه‌وه‌ی منبج راده‌ستی خاوه‌نه راسته‌قینه‌كانیان بكه‌ینه‌وه. جیاوازی ئێمه ئه‌وه‌یه. ئێمه ئه‌وه‌یشمان به ئه‌مریكا گوت. له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆریستیه‌كاندا جووڵه مه‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر له‌م ناوچه‌یه شتێك بكرێت وه‌رن له‌گه‌ڵ توركیا بیكه‌ن كه له ناتۆدا به‌یه‌كه‌وه‌ن".
رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لەوەکرد کە لەوانەیە لە تورکیا تێگەیشتنی جیاواز لەمبارەیەوە هەبێت و گوتی:
''ببوورن، ئەگەر ئێمە دەمانەوێت ببینە دەوڵەتێکی مەزن و رێگە بەوە نەدەین کەسانێک لەم وڵاتەدا ئازاری گیانمان بدات، دەبێت لەم جوگرافیایەدا یەکلاکەرەوە بین. کێشەی ئێمە لەم ناوچەیە لەگەڵ بەشێک لە کوردانی باشووری سنوورەکانمان نییە، بەڵکو کێشەی ئێمە لەگەڵ رێکخراوە تیرۆریستییەکاندایە. ئەم رێکخراوە تیرۆریستییانەش دیارن. ئەمانە یەپەگەن، پەیەدەیەن، پەکەکەن و داعشن''.
سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە کە ''داعشی لەناوبردووە'' و گوتی:
''ئەگەر لەناوت بردووە، بۆچی تا ئێستا لێرەیت؟ بۆچی پێنج هەزار بارهەڵگر چەک و تەقەمەنی دەهێنیت؟ بە دوو هەزار فڕۆکەی بارهەڵگر چەک و تەقەمەنی دەنێریت؟ بۆ کوێی دەینێریت؟ ئەم چەکانە چ دەکەن لە باکووری سووریا؟ ئەمانە بۆچی دێن بۆ ئێرە؟ ئەگەر ئەرک نییە، وەڵامی ئەم پرسیارەی ئێمە بدەنەوە. ئەگەر دەڵێیت 'بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش دەینێریت'، ئەوا مەحاڵە ئێمە باوەڕ بەمە بکەین، زۆرمان لەوە بیستووە. لەبەر ئەوەش کە بە خۆیانم گوتووە، لەوبارەیەوە ئاسوودەم، شتێکی زۆر روون و ئاشکرا هەیە: ئەگەر وایە، ئێوە حساباتێکتان دژ بە تورکیا هەیە، ئێوە حساباتێکتان دژ بە ئێران هەیە یان ئەگەر نا حساباتێکتان دژ بە رووسیا هەیە. بەڵام ئێمە لەجێگەی خۆمان بە پێوە راوەستاوین و بەردەوام دەبین لە راوەستان''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لەوەکرد کە رووبەری ١٣٥ کلیۆمەتر چوارگۆشە لە عەفرین لە لایەن تورکیاوە کۆنترۆڵکراوە و گوتی: ''ئامانجمان ئەوەیە عەفرینییەکان بۆ عەفرین بگەڕێنینەوە و دۆخی ژیان لەوێ ئامادە بکەین''.