Sangar Hamad Azeez
21 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە مەراسیمی واژووکردنی گرێبەستی کۆمەڵگای پزیشکی ئیستانبوڵ کرد و گوتارێکی پێشکەش کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "تەواوبوونی کۆمەڵگای پزیشکی لە ماوەی ٣٦ مانگدا وەک ئەوەی بەرنامەی بۆ دانراوە بە کۆششی پێنج هەزار کرێکار و ٤٠٠ تەلارساز و ئەندازیار لە کەرتی تەندروستیدا بۆ ئیستانبوڵ و وڵاتەکەمان دەبێتە دەروازەیەکی نرد و نوێ. واژوو کردنی ئەو گرێبەستە لە کاتێکدایە کە دەنگۆ و درۆ و دەسەلەی زۆر دەکرێت و گوشار دەخرێتە سەر سیاسەت و ئابووری تورکیا گرنگی تایبەت لەخۆ دەگرێت. ئەو گرێبەستە پارەدارییە هێمای باڵابوونی تورکیایە لە پسوولەی کرێدی نێودەوڵەتیدا".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە درێژەدا گوتی: "رێک یەک هەفتە دوای هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووز بەرپرسانی تەلارسازی دۆستە ژاپۆنییەکانمان بۆ ئەم گرێبەستە لە ئەنقەرە کۆبوونەوە. لە دۆخێکدا کە کەسانێک بە سەر زارەکیش خۆیان بە دوورگرت لەوەی ئیدانەی ئەو هەوڵە بکەن، ئەم گرێبەستە بەو گوژمە زۆرە و بەردەوام بوون بەو پێداگیرییەوە هەڵسوکەوتێک تەنها لە دۆستی راستەقینە دەوەشێتەوە. پشتیوانی و هاوکاری هەموو دۆستە ژاپۆنییەکانمان شایانی سوپاسە".
سەرکۆماری تورکیا جەختی کردەوە لەوەی کە هەرگیز ئەو دۆستانە لەبیر ناکەن کە بە هانایانەوە هاتوون و گوتی: "هەرگیز ئەو دۆستانەمان لەبیر ناکەین کە لە ساتە ناخۆشەکان و لە کاتی تەنگانەدا بە هانای گەلی تورکیاوە هاتوون. ئێمە هەموو کات بانگهێشتی هەموو لایەکمان کردووە و گوتومانە وەرن با بەیەکەوە قازانج بکەین. چونکە ئێمە پێویستمان بە چاکە نییە پێویستمان بەوەیە بە یەکەوە کاربەکەین و بە یەکەوە قازانج بکەین. ئەوەی لەم روانگەیەوە دەیەوێت کارمان لەگەڵ بکات ئەوا تا کۆتایی ئامادەین کار بکەین. جارێکی دیکە جەخت لەسەر ئەمە دەکەمەوە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رەخنەی لە لێدوانەکانی وەزیری ئابووری ئەڵمانیا گرت کە سەبارەت بە تورکیا کردبووی و گوتی: "زۆر بە توندی ئیدانەی پەیامەکانی وەزیری ئابووری ئەڵمانیا دەکەم کە بە ئامانجی ترساندن و تۆقاندنی کۆمپانیاکان بڵاوی کردوونەتەوە. ئەو جۆرە لێدوانانە هەرگیز لە کەسانی سیاسی ناوەشێنەوە. پەیوەندیم کرد بە بەرپرسی ئاسایشی نیشتیمانی و وەزیری ناوخۆ و پێم گوتن، ئایا تاوەکو ئێستا لێکۆلینەوەتان لەگەڵ هیچ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی کردووە؟ وەڵامەکانیان بەم شێوەیە بوو ' نەخێر لێکۆلینەوە یاخود لێپێچینەوەمان لەگەڵ هیچ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی نەکردووە و ئەو دەنگۆیانە درۆن".
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "دەمەوێت ئەوە بەبیر دۆستانم لە ئەڵمانیا و هەموو جیهان بهێنمەوە؛ توانای ئەوەتان نییە تورکیا چارەڕەش بکەن. بەو جۆرە کردارانەتان ناتوانن تورکیا بترسێنن. ئێمە تاوەکو ئەمڕۆ چۆن ئەو کۆمپانیا ئەڵمانیانەی لەژێر ئاسایشی تورکیا کاریان کردووە پاراستومانن، بە هەمان شێوە بەردەوام دەبین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان جەختی لە سەقامگیری و ئارامی تورکیا کردەوە و گوتی: "بە دڵنیاییەوە تورکیا دادپەروەرترین و پڕ قازانجترین و راسترین شوێنی خۆی لە سیاسەت و سیستەمی ئابووری نوێی جیھاندا دۆزیوەتەوە. بە ھیچ شێوەیەک ھێرشە دڕندەکانی رێکخراوەکانی تیرۆریستی و دووڕوویی وڵاتان لە ئاستی نێودەوڵەتی ناتوانێت رێگری لەمە بکات. سهرهڕای قهیرانهكانی ناوچهكه و ههموو ئهو هێرشانهی دهكرێنه سهری، بهڵام توركیا بهردهوامه لهسهر گهشهسهندن و پێشكهوتن. ساڵی رابردوو به رێژهی گهشهسهندنی لهسهدا 2،9 چووینه سهرووی چاوهڕوانیهكان كه لە لایەن ئهورووپادا زۆر باش بوو، به گشتیی لهسهر ئاستیی جیهان سهركهوتنێكی باشمان دهستخست. ئهمساڵیش به رێژهی لهسهدا 5ی گهشهسهندن له چارهكی یهكهمی ساڵدا سهركهوتنێكمان بهدهست هێناوه كه زۆرێك تووشی سهرسوڕمان دهكات. پشتیوان به خوا دووهم چارهكی ساڵ زۆر جیاوازتر دهبێت. من باوهڕم بهوه ههیه. توركیا كه ماوهی ئهم چوار ساڵی كۆتاییه لهژێر هێرشی بهردهوامدایه، ئیدی دهستیكردووه به گرتنهبهری رێگای بهرهو رۆشنگهری".
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی : "کاراکتەرە نێودەوڵەتییەکان، وەک دامەزراوەکانی هەڵسەنگاندنی کرێدی وەک ئاراستەکارە سیاسییەکان دامەزراوەکانی روونکردنەوەی تێبینییەکان نین سەیری راستییەکانی وڵاتان دەکەن. راستینەی تورکیا روون و راشکاو و لەبەرچاوە. لەبەرئەوەی هەموو جیهان پێوەری ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی هاوبەشیان دیاریکردووە بەڵام کە لە بەرژەوەندیاندا نەبێت هیچ یەک لەوانە رەچاو ناکەن و ئەمەش لەگەڵ هەر رووداوێکدا کەمێک زیاتر دەردەکەوێت. دوای ئەوەی تورکیایان لە یەکێتیی ئەورووپا وەرنەگرت و فەرمووی چەند وڵاتێکیان کرد کە مەرجەکانیان رەچاو نەدەکرد ئیدی هیچ سەرمان لەو کارانەیان ناسووڕمێت. ئێمە کارمان بەسەر ئەوەوە نییە کە بەدەستەکانی خۆیان ئاسایشی خۆیان لەناو دەبەن".