Mazın Asad
21 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2017
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە پارێزگاکانی ھەکاری، شرنەخ، دیاربەکر، ماردین، ئەرزەڕۆم، باتمان، وان و سێرت ٥٤ تیرۆریست کوژران.
لە راگەیەنراوێکی ھەفتانەی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیادا، زانیاری دەربارەی ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە پەکەکە لەناو تورکیا و چالاکییەکانی باکووری سووریا بڵاو کراوەتەوە.
بە پێی راگەیەنراوەکە، بە مەبەستی پاککردنەوەی تیرۆریستان لە ژمارەیەک ناوچە کە وەک رێڕەوی تێپەڕبوون لە ناوەوەی وڵات بەکاریدەھێنن و، رێگریکردن لە ئامادەکارییەکانی پەکەکە، ئۆپەراسیۆنەکان لە ١٣-٢٠ی تەمووز بەردەوام بوو.
ئۆپەراسیۆنەکان لە شارۆچکەکانی نسێبین، ئارتوکلو و ئۆمەرلی پارێزگای ماردین، شارۆچکەی بەیتولشەباب، ناوچەی فاراشین و ناوەندی دۆڵی بەستلار و چیای جودی پارێزگای شرنەخ، شارۆچکەی یۆکسەکۆڤای پارێزگای ھەکاری، شارۆچکەکانی سیلڤان و کولپی پارێزگای دیاربەکر، شارۆچکەکانی حەسەنکێف و ساسۆنی پارێزگای باتمان، شارۆچکەی کارایازی پارێزگای ئەرزەڕۆم، شارۆچکەی گورپناری پارێزگای وان و ناوچەی پەرواری پارێزگای سێرت ئەنجام درا.
لە ئۆپەراسیۆنەکاندا، ٥٤ تیرۆریست کوژران کە یەکێکیان بە ناو کادرۆ لە سەرکردەکانی تیرۆریستانی پەکەکەیە. ھاوکات لە نێوان ئەو تیرۆریستانەی کە کوژراون، یەکێکیان لە لیستی "رەساسی" بە ناوی قاسم یانک کە ناوی نھێنی "باڤەر"ە، ئەوی دیکەش بەناو بەرپرسی گوندی ئەلی ناوچەی بایەزید پارێزگای ئاگری بە ناوی ئەحمەد ئاجار کە ناوی نھێنی "موراد بازید"ە و بەرپرسانی بە ناو پەکەکە لە ویلایەتی گارزان، عەلی ئولاش کە ناوی نھێنی "کیا کۆچەر"ە لەگەڵ فەرید پۆڵات کە ناوی نھێنی "تایلان"ە لە لیستی سەوزی تیرۆرستان ھەیە.
ھاوکات پێنج ھەزار و ٢٠٧ کەس دەستگیرکراون کە ویستوویانە بە شێوەیەکی نایاسایی بێنە ناو تورکیا.
لە ئۆپەراسیۆنەکاندا، سەربازێک گیانی لەدەستدا و ٢٦ی دیکەش بریندار بوون.
- ئۆپەراسیۆنەکانی باکووری سووریا
لە لایەکی دیکەوە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای سووریای ئازاد بە پاڵپشتی ھێزەکانی سوپای تورکیا لە باکووری سووریا، رووبەڕی دوو ھەزار ١٥ کلیۆمەتر چوارگۆشە لە نێوان عەزاز-جەرابلوس کۆنترۆڵ کرا کە ٢٤٣ گەڕەک لەخۆ دەگرێت.
لە ناوەندی شارۆچکەی باب، قەباسین و بەزاعە کارو چالاکی پاککردنەوەی مین درێژەی ھەیە. ھەروەھا گرتنبەری رێوشوێنی پێویست بۆ رێگریکردن لە تیرۆریستانی پەکەکە/یەپەگە لە عەفرینەوە بۆ رۆژھەڵات و لە منبجەوە بۆ رۆژئاوا بەردەوامە.