Zafer Fatih Beyaz,Merve Yıldızalp
27 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2021
ئەنقەرە - AA
سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان رایگەیاند: "توركيا وەک وڵاتێك كە لە بەرەنگاربوونەوەى تيرۆردا خۆى سەلماندووە، بە تايبەتى لە پاڵ ئەنگۆلادا دەبێت".
ئەردۆغان لە دوای کۆبوونەوەی دووقۆڵی و نێوان شاندەکان لەگەڵ سەرکۆماری ئەنگۆلا، جواو لۆرنسۆ، لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشی سازکرد.
ئەردۆغان خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە میوانداریکردنی لۆرنسۆ و شاندی یاوەری لە ئەنقەرە، ئەوەشی خستەڕوو کە کۆبوونەوەی دوو قۆڵی و نێوان شاندەکان بە شێوەیەکی ئەرێنی بەڕێوەچوون.
ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە کۆبوونەوەیەکی گشتگیریان ئەنجامداوە کە هەموو بوارەکانی سیاسیی، سەربازیی، ئابووریی، بازرگانیی، کولتووریی و پیشەسازی بەرگریی گرتووەتەوە و، رایگەیاند: لە ٢٠١٧دا لە کۆبوونەوەی برێکسیتدا یەکەم کۆبوونەوەمان لەگەڵ خۆیاندا ئەنجامدا. یەکەم کۆبوونەوەی باڵاشمان ئەمڕۆ لە وڵاتەکەماندا ئەنجامدا''.
گوتیشی:"لە دواى كۆبوونەوەى كۆمەڵەى گشتيى نەتەوە يەكگرتووەكان، لەگەڵ گرووپێك بزنسمان بە مەبەستى سەردانيكردن دەچين بۆ ئەنگۆلا. دەمانەوێ لەسەر ئاستى باڵا دەست بە سەردانەكان بكەين".
ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە بە واژووکردنی رێککەوتنەکان یەکەم هەنگاویان ناوە و، رایگەیاند: ''نزیکەی ١٠ رێککەوتن واژووکرا، مەرج ئەوەیە جێبەجێ بکرێن. قەبارەی بازرگانیمان ١٧٦ ملیۆن دۆلارە. ئەو قەبارەی بازرگانییە بۆ ئەم دوو وڵاتە بەهێزە زۆر زۆر کەمە. لە یەکەم قۆناغدا لێتێگەیشتنمان ئەوەیە بیگەیەنینە ٥٠٠ ملیۆن دۆلار''.