Ramal Mahmood
14 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2016
کۆنیا - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گوتەیەکیدا لە رێوڕەسمی کردنەوەی هەڵمەتێکی پرژەی خزمەتگوزاری لە کۆنیا گوتی: "( ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات) هەموو کەس هێزەکانی ئاسایشی ئەم میللەتە دەناسێت. هێزەکانی هاوپەیمانی بەهاوبەشی لەگەڵ ئێمە کاردەکەن ئێستا، ئێ باشە بۆ هێزەکانی هاوپەیمانان لەگەڵ پەیەدە و یەپەگە کار دەکەن، لەمە تێناگەین. زۆربەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەگەڵ ئێمە نزیکن و دۆستن. لەناویاندا ٦٣ وڵات هەیە، جارێ هەندێکیان هاوپەیمانی ناتۆمانن. تێناگەین چۆن ئەمانە لەگەڵ رێکخراوێکی تیرۆریستی پێکەوەن. ئێستا تێناگەین لەوەی کە چۆن مەشق بە تیرۆریستان دەکەن".

لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکان بۆسەر فەتۆش گوتی: "دەبینین کە لەناو ئەم پێکهاتەیەدا لە دوای ١٥ تەمووز کەم کەسیان هەن پەشیمان بن، من چیم دەگوت لە مەیدانەکان. ( قاعیدەیان سەرقاڵی عیبادەتن، ناوەڕاستەکەی تیجارەت، سەرەوەشیان ناپاکی) هەر واش نەبوو؟ بەڵام شتێکی تریشم دەگوت چی‌بوو؟ بەناخیاندا دەچینە خوارەوە، نەمان دەگوت؟ ئەی چووینە خوارەوە بەناخیاندا؟ بەڵام هێشتا ماوێتی. بەردەوام دەبین. دەبێت بەدوای کو‌نێکدا بگەڕێن خۆیان بشارنەوە. ئێستا رێوشوێنی نوێ دەگیرێنە بەر. زۆر ناخایەنێت ئەو رێوشوێنانە دەگرینە بەر. لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا ئەمانەش دەبینن. ئەگەر دان بەوە دابنێن کە رۆڵەی ئەو گەلەن وەک پێویست دەکەن. ئەگەر رۆڵەی ئەو گەلەش نەبن ئەوەی پێویست بێت ئێمە دەیکەین. هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دوای هه‌وڵی كوده‌تای 15ی ته‌مووزدا پێوه‌ره‌كان زۆر فراوانن. خه‌ڵكی زۆر زیانیان لێده‌كه‌وێت. با باسی زیانلێكهوتن نه‌كه‌ن. زیانلێكه‌وتووی راسته‌قینه كه‌سوكاری ئه‌و 241 كه‌سه‌یه كه شه‌هید كران. زیانلێكه‌وتووی راسته‌قینه‌ی كه‌سوكاری دوو هه‌زار و 194 بریندارانە. ئایا كه‌سوكاری بكوژه‌كان زیانلێكهوتوون؟ كه‌سوكاری ئه‌وانه‌ی ئه‌م وڵاته‌یان به‌م دۆخه گه‌یاند زیانلێكهوتوون؟ ئه‌مه چ تێگه‌یشتنێكه؟ ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌نجامده‌درێت، له‌به‌رامبه‌ر ناپاكییه‌كی وه‌ك 15ی ته‌مووزدا له‌نزمترین ئاستدایه. دەنگۆییەکانی ئەشکەنجەدان لە زیندانەکان بە تەواوی درۆیە. ئەوانیش لە ھەمان ھەڵ و مەرجی بەندکراوەکانی دیکە لە زیندان دەمێننەوە. سەرەڕای ئەنجامدانی ھەوڵی کودەتا لە دژمان، بەڵام گەل و دەوڵەتەکەمان بە ھیچ شێوەیەک کارێکی وایان نەکردووە کە ببێتە ھۆکاری روو سووربوونەوە".
لەبارەی رێکخراوە تیرۆریستییەکانیشەوە سەرکۆمار ئەردۆغان گوتی: "ئەوانەی تیرۆر وەک مەقاش لە دژمان بەکاردەهێنن، با بزانن کە دواجار ئەوانیش دەسووتێنێت. ئەمە هەڕەشە نییە تەنها ئاگادار کردنەوەیەکە".