سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە بارەی دەستووری نوێ گوتی، "ھەوڵمانداوە ئەنجوومەنی زانستی دەستوور پێکبھێنین. خوازیارم لەرێگەی ئەم ئەنجوومەنەوە کارەکان بەڕێوەببەین و فروانترین سازان دەستەبەربکەین".
ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردنی لە پرۆگرامێکی راستەوخۆی تایبەتی کەناڵی TRT دا، ھەڵسەنگاندنی بۆ بابەتەکانی رۆژەڤ کرد و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
سەرکۆماری تورکیا دەربارەی کارەکانی دەستووری نوێی وڵاتەکەی گوتی، "ھەوڵمانداوە ئەنجوومەنی زانستی دەستوور پێکبھێنین. خوازیارم لەرێگەی ئەم ئەنجوومەنەوە کارەکان بەڕێوەببەین و فروانترین سازان دەستەبەربکەین".
گوتیشی، "کارەکانمان لەسەر ١٢٨ ماددە بەڕێوەدەبەین، تاوتوێی ئەوانە دەکەین کە پێویستە لابدرێن، زیادبکرێن. ئەو کاتەی کە گوتمان 'تەواوە' پێشکەشی بەڕێز دەولەت (باخچەلی) دەکەین".
ئەردۆغان سەبارەت بە ھاوپەیمانیی میللەت گوتی، "لە ئامادەکارییەکانی ئەمانەدا بۆ دەقی دەستوور، نیشتمانیبوون و خۆماڵیبوون بوونی نابێت. ئایا لەگەڵ پەکەکەییەکەی شاخ دەستوورێکی نیشتمانیی دەنووسنەوە؟ کاتێک دەڵێن ئەمە دەستووری گەلە، مەرجە کە ئەمە رەھەندی نیشتمانیی و خۆماڵی ھەبێت".
، گوتیشی، "چیتر دیموکراسیی پەرلەمانیی بووە رابردوو بۆ ئێمە. بووە رابردوو بۆ گەلیش".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەبارەت بە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن، گوتی "ئامادەکارییە بەراییەکانمان کردووە و بەردەوامین. لە کۆبوونەوەکەدا ئەوە دەپرسین کە بۆچی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا-ئەمریکا لە قۆناغێکی گرژیی بەوشێوەیەدایە".
سەبارەت بە راگەیەندراوی بایدن لەبارەی رووداوەکانی ١٩١٥، ئەردۆغان گوتی، "ئەوانەی کە بەر لە تۆ ئەمریکایان بەڕێوەدەبرد، ھێندەی تۆ ئەم کارەیان نەدەزانی؟ ھیچ یەکێک لەوان ئەو گوزارشتەی بەکارنەھێنا".
گوتیشی،"ئیتر وەڕس بووین، ھەر کە ٢٤ی نیسان دێت، 'ئەمریکا سەبارەت بە ئەرمەنییەکان چی دەڵێت؟' ھەموو کارەکانت تەواوکردووە و تۆ بوویتەتە پارێزەری ئەرمەنییەکان؟".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە بارەی ئەمریکا وەکو ھاوپەیمانێک گوتی، "ئەگەر ئەمریکا ھاوپەیمانمان بێت، ئەوە ئەم ھاوپەیمانە لە پاڵمان دەبێت، یان لە پاڵ تیرۆریستان دەبێت؟ بەداخەوە لە پاڵ تیرۆریستانە".
ئەردۆغان، سەبارەت بە سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن گوتی، "ئەگەر کەسێکی سەرۆکی وڵاتێکی ئەندامی ناتۆ بڵێت 'مێشکی (ھاوپەیمانییەکە) لەکار کەوتووە'، ئەوا پێویستە ناتۆ لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکات. ئێمە دەزانین ماکرۆن لە لیبیا و لە سووریا لەگەڵ کێدا دەستی تێکەڵە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاشکرایکرد رۆژی ھەینی مژدەیەک سەبارەت بە کارەکانی گەڕان بەدوای نەوت و گازی سرووشتیی لە زۆنگوڵکداک رادەگەیەنێت.
ئەردۆغان، سەبارەت بە پەیوەندییەکان لەگەڵ میسر، گوتی: "گەلی میسر باش دەناسم، خۆشم دەوێن، لایەنی کولتووریی پەیوەندییەکانمان زۆر بەھێزە. ھەربۆیەش سوورین لەسەر سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی ئەم پێواژووە".
گوتیشی، "لەگەڵ میسر لەو رووبەرە فراوانەی کە لە رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاستەوە دەستپێدەکات تاکو لیبیا، توانای ھەماھەنگی جیددیمان ھەیە".
ئەردۆغان زیاتر گوتیشی، "ئەمانە ئەو راستییەی تورکیا دەبینن و دەیزانن کە سوورە لەسەر وشککردنی زەلکاوی قەندیل بەشێوەیەک کە جارێکی دیکە ھەرگیز میکرۆبی تیرۆر لێیەوە بڵاونەبێتەوە".
گوتیشی: "مەخموور، لانەی هەڵهێنانه بۆ قەنديل. ئەم لانەی هەڵهێنانە لە ناوەندى شار گهشه دهكهن. ئەگەر بە سەرياندا نەدەین بەردەوام دەبن لە بەرهەمهێنان".
ئەردۆغان پەیامێکی ئاراستەی ئەو گەنجانە کرد کە رێکخراوی تیرۆریستی فریویداون و گوتی "دەمەوێت رووی قسەکانم بکەمە ئەو گەنجانەی کە رێکخراوی تیرۆریستی فریویداون، ھەرچی زووە لە دەستی ئەو چەتە بکوژە بەکرێگیراوانە ھەڵبێن و خۆتان رادەستی دەستە پاکەکان بکەن، پەنا بۆ دەوڵەتەکەمان بھێنن".
سەرکۆماری تورکیا باسی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ وەبەرهێنەرە ئەمريكيیەكان کرد و گوتی: "كۆبوونەوەيەك بوو كە لەسەر بنەماى هەماهەنگى يەكتر. داواى ئەوەيان كرد كە ئەم كۆبوونەوەيە لە دواى تێپەربوونى كۆرۆنا لە ئەمريكا ئەنجامبدرێت".
ئهردۆغان لەبارەی گەشەی ئابووری تورکیاوە گوتی: "جارێكی دیكه له چارهكی یهكهمی ئهمساڵدا ئێمه بووینه ئهو ئابوورییهی ئهورووپا كه خێراترین گهشهی كردووه. سهرنجڕاكێشترین بڕگهی ئهم گهشهكردنه، به رێژهیهكی بهرزی وهك لهسهدا ٣٠،٥ بریتییه له وهبهرهێنان له كهلوپهلی بزوێنهردا كه زۆر گرنگه".