Ferdi Türkten
01 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2021
ئەنقەرە - AA
سبەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا، بە سەرۆکایەتی سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە.
لەو کۆبوونەوەکەدا کە ئەوە سێیەم کۆبوونەوەیە لەمساڵدا ئەنجام بدرێت، چاوەڕوان دەکرێت بابەتە ستراتیجییە جۆراوجۆرەکان تاوتوێ بکرێن، بەتایبەتی ئۆپەراسیۆنەکانی چنگ لە باکووری عێراق، پێشهاتەکانی ئیجە، قوبرس و خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، چالاکییەکانی سوپای تورکیا لە ئازەربایجان، لیبیا و سووریا و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
پێشبینی دەکرێت ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا "ئۆپەراسیۆنەکانی چنگ-برووسکە و چنگ-ههورهتریشقە کە لە ناوچەکانی مەتینا و ئاڤاشین-باسیان دەکرێنە سەر پەکەکە، رۆژەڤێکی گرنگیی کۆبوونەوەکە بن.
هەروەها پێشبینی دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا، چالاکییەکانی فەرماندەیی ناوەندی هاوبەشی تورکیا-رووسیا کە لە ٣٠ی کانوونی دووەمدا کرایەوە بۆ چاودێریکردنی ئاگربەست لە قەرەباغ، دوایین رەوشی لیبیا و پێشهاتەکانی سووریا تاوتوێ بکرێت.
هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی پێشهاتەکانی ئیجە، قوبرس و خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و چاوەڕوانیش دەکرێت کارەکانی تورکیا و کۆماری تورکی قوبرسی باکوور تاوتوێ بکرێت بۆ پاراستنی ئەو مافانەیان کە لە یاسای نێودەوڵەتییەوە سەرچاوەیان گرتووە. تاوتوێکردنی ئەرکەکانی سوپای تورکیا لە ناتۆ یەکێک دەبێت لە بابەتەکانی کۆبوونەوەکە لە پێش کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆ کە لە ١٤ی حوزەیراندا لە بڕۆکسل ساز دەکرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو ئۆپەراسیۆنانە دەکرێت کە دژبە رێکخراوە تیرۆریستییەکان بەڕێوەدەبرێن، بەتایبەتی دژبە پەکەکە/کەجەکە-پەیەدە/یەپەگە، فەتۆ و داعش لەگەڵ بابەتە هەرێمییەکان و ئاسایشی نیشتمانیی.