Sangar Hamad Azeez
20 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە لوتکەی تۆپی پێی نێودەوڵەتی کرد لە ناوەندی کۆنگرەی هالیچ لە ئیستانبوڵ و تیایدا گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا تۆپی پێی بە سیاسەت چواند و گوتی: "باوه‌ڕم وایه سیاسه‌ت له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌گه‌ڵ تۆپی پێ چه‌ند لایه‌نێكی هاوبه‌شیان هه‌یه. كرۆكی سیاسه‌تیش وه‌ك وه‌رزش ململانێ و پێشبڕكێیه. یه‌كه‌م قۆناغی ئه‌م پێشبڕكێیه سه‌ركه‌وتنه له‌ڕێگه‌ی سندووقه‌كانی ده‌نگدان و قۆناغی دووه‌میشی خزمه‌تكردنی گه‌له دوای گرتنه‌ئه‌ستۆی به‌رپرسیارێتی. سیاسه‌تیش وه‌ك تۆپی پێیه. پێویستی به تیپێكی باشه. وه‌ك چۆن تیپێکی بێ پلان و تاكتیك و ستراتیژ ئه‌گه‌ری كه‌مه جامه‌كه به‌رزبكاته‌وه، پارتی سیاسیی له‌و جۆره‌ش ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی نییه".
ئەردۆغان گوتی: ''وەک چۆن کاتێک توندوتیژی و شەڕانگێزیی دەچێتە نێو وەرزشەوە، رۆحی وەرزشی ون دەبێت، کاتێکیش درۆ، بوختان و بەلاڕێدا بردن تێكەڵاوی سیاسەت دەبێت هەمان ئەنجام دێتە کایەوە. بەداخەوە ئەمە لە وڵاتەکەماندا زۆر زوو روودەدات. بەدرێژایی 40 ساڵی ژیانی سیاسیم، لەپاڵ خزمەتکردنی گەلەکەمان بەرەنگاری ئەو سیاسەتە رووخێنەرە بوومەتەوە. کاتێک کە ئاستی سیاسەتکردن بەرز دەبێتەوە، ئەوانەی کە وادەزانن لەجیاتی لەرێگەی سندوقەکانەوە، بە فێڵ و گزیی، هەڕەشە و سیاسەتی رووخێنەر دەتوانن دەسەڵات بگرنە دەست، ئەوانە لەلایەن گەلەکەمانەوە یەکلایی کراونەتەوە''.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە توندوتیژی تۆپی پێیان لە وڵاتەکە کەمکردۆتەوە و گوتی: "باوەڕم وایە ئەو توندوتیژییەی کە لە بواری وەرزشدا بەڕێژەیەکی بەرچاو کەممان کردبوویەوە، لەماوەی داهاتوودا لەرێگەی ژمارەیەک رێوشوێنی دیکەوە کە دەیانگرینە بەر ئاستی ئەو توندوتیژییە زۆرتر دەهێنینە خوارەوە. ئەوە دەزانم کە پێویستی بە رێکخستنەوەیەکی یاسایی هەیە. پشت بەخوا پەرلەمان بەخێرایی پێشنیارێکی لایەنە پەیوەندیدارەکان کە بە باشی ئامادەی دەکەن، پەسەند دەکات''.
سەرکۆماری تورکیا لە درێژەدا گوتیشی: "ئایا دەتوانرێت بە عەقڵییەتێک کە لە گەل دەترسێت و سڵ لە لاوان دەکاتەوە، داهاتووی تورکیا بونیات بنرێت؟ لە راستیدا ئەمانە دەمێکە وادەی بەسەرچوونیان لەسیاسەتدا هاتووە، بەڵام هێشتا بەرگریی دەکەن. هەر لەبەر ئەوەشە کە لەهەر یارییەکدا بەشداریی دەکەن، دەدۆرێن. پێشتر حەوت جار دۆڕاون. پشت بە خوا لە 16ی نیساندا بۆ جاری هەشتەم دەدۆڕێن. ئینشائەڵڵا ئەم جارە پەیامەکە وەردەگرن".
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە ناهەقیان بەرامبەر بە تورکیا کردووە لە میوانداری کردنی ئۆڵۆمپیات و گوتی: "ده‌كرێت هێشتا نه‌مانتوانیبێت یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیات بهێنینه وڵاته‌كه‌مان، به‌ڵام ده‌زانین له‌وباره‌وه چی ده‌گوزه‌رێت. من خۆم به‌سه‌رم هاتووه و به‌داخه‌وه گه‌مه‌ی زۆر جددی له‌ئارادایه. هه‌رچه‌نده مافی خۆمان بوو، یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیاتیان پێ نه‌داین. ئۆڵۆمپیاتیان دووباره دایه ئه‌وانه‌ی كه پێشتر پێیاندراوه. من خۆم ئه‌وه‌م بینی".
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە بەرگرتن لە توندوتوژییەکانی وەرزشی کرد و گوتی: "وه‌ك دوایین گۆڕانكاریی ده‌ستوور، وه‌ك چۆن له‌تۆپی پێدا ده‌لێن ئینشائه‌ڵڵا له ركابه‌ره سه‌رسه‌خته‌كان رزگارمان ده‌بێت، له‌سیاسه‌تیشدا ده‌بینین هه‌وڵده‌درێت به سیاسه‌تی سه‌رسه‌ختانه كاربكرێـت. ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به هێزی بۆچوونه‌كانیان ناكه‌ن، سڵیان له په‌نابردن بۆ درۆ، بوختان و ته‌نانه‌ت توندوتیژی نه‌كردووه‌ته‌وه".