Mehmet Yusuf Melikoğlu,İrem Demir
14 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2023
ئەستەنبوڵ-AA
سەرۆکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە مزگەوتی ئایاسۆفیا نوێژی کرد و قورئانی خوێند.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان ئێوارەی ئەمڕۆ سەردانی مزگه‌وتی ئایاسۆفیای کرد.
ئه‌ردۆغان هه‌ریه‌ك له نوێژه‌كانی شێوان و خه‌وتنانی لە مزگەوتەکە ئه‌نجامدا و پێنج ئایه‌تی یه‌كه‌می له سووره‌تی به‌قهره خوێندەوە.
سەركۆماری توركیا له گوتارێکدا بۆ ئاماده‌بووانی مزگه‌وته‌كه رایگه‌یاند: "پێویسته یەکگرتوویی ئێوە هەمیشەیی بێت و ده‌بێت بزانن کە ئەم یەکگرتووییە له هەموو جیهانی ئیسلامییدا به‌دواداچوونی بۆ ده‌كرێت. هەموو جیهانی ئیسلامی بەتایبەت چاودێریی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه لە تورکیا چی دەگوزەرێت. وەک دەزانن دوژمنانیش به‌دواداچوون بۆ پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ده‌كه‌ن. خوای گه‌وره رێگەیان پێنەدات. با هه‌موو پێكه‌وه دەست بە قورئانەوە بگرین. پشت به‌خوا، پەروەردگار ئەنجامی ئەمەمان پێ ده‌به‌خشێت".
پاشان ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان مزگەوتەکەی جێهێشت.
ئەو هاووڵاتیانەی بۆ بینینی ئەردۆغان هاتبوونە ئایاسۆفیا، قه‌ره‌باڵخییان لە ناو مزگەوتەکە و دەوروبەری درووست كردبوو.