Atakan Çelik,Muhammet Ali Kemal
17 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "لە رۆژی ٢٠ی کانوونی دووەمەوە کە دەستمان بە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون کردووە، ٥٥٠ پەکەکەییمان لەچالاکی خستووە کە ٢٠٩یان لەناوخۆی وڵات و ٣٤١یان لە باکووری عێراق بووە. ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی کە تا ئێستا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی عەفریندا لەچالاکی خراون بۆ چوار ھەزار و ٢٠٥ تیرۆریست بەرزبووەتەوە".
سەرکۆماری تورکیا گوتی "بە مەبەستی ھێشتنەوەی ناوی تورگوت ئۆزاڵی رەحمەتی بە زیندوویی، بڕیارمان دا زانکۆی تورگوت ئۆزاڵ لە مالاتیا دابمەزرێنین".