Barış Gündoğan,Muhammet Ali Kemal
30 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پیشوازیی لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن کرد و لە کۆبوونەوەیاندا تاوتوێی پرۆسەی رادەستکردنەوەی سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتۆ، فەتحوڵڵا گولەن و رێگرییکردن لە چالاکییەکانی ئەندامانی رێکخراوەکە لە ئەمریکا، کرا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار، پێشوازیی لە رێکس تیلەرسن کرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەکانی ناو سەرۆکایەتی کۆمارەوە دەستکەوتوون لە کۆبوونەوەی ئەردۆغان و تیلەرسندا، جەخت لە سووربوون لەسەر بەرەنگاربوونەوەی رێخکراوە تیرۆریستییەکان و لە سەرووی هەموویانەوە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە سووریا و عێراق کراوەتەوە و تاوتوێی ئەو هەنگاوە هاوبەشانە کراوە کە دەکرێت ئەنقەرە و واشنتۆن پێکەوە بیهاوێژن.
لایخۆیشییەوە ئەردۆغان باسی لە گرنگیی کارکردن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا لەگەڵ کارەکتەر و لایەنە درووستەکاندا کردووە و هەردوولا تاوتوێی ئەوەیان کردووە کە لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و لە بابەتە ناوچەییەکاندا ئاستی هاریکاریی نێوانیان بەرز بکەنەوە و بەهێزی بکەن.
ئاماژە بەوەشدەکرێت کە لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خراوەتە سەر پرۆسەی رادەستکردنەوەی سەردەستەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتۆ، فەتحوڵڵا گولەن و رێگرییکردن لە چالاکییەکانی ئەندامانی رێکخراوەکە لە ئەمریکا.