Ramal Abdullah Mahmood
30 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2017
ئەنقەرە – AA
لە ماوەی سێ رۆژدا، ٦٩ هەزار و ٧٩ دەنگدەر لە شەش وڵاتی ئەورووپا و دەروازە گومرگییەکان بەشدارییان کردووە لە پڕۆسەی دەنگدان لەسەر گشتپرسی گەڵاڵەنامەی گۆڕانکاری دەستووری تورکیا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیاوە بە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو گەیشتوون، هاووڵاتییانی تاراوگەنشین لە ٢٧ی مانگەوە دەستیان کردووە بە دەنگدان لە نوێنەرایەتییەکانی تورکیا لە دەرەوەی وڵات.
لە ماوەی سی رۆژی یەکەمی دەنگدانەکەدا، ٥٧ هەزار و ٥٢١ دەنگدەر لە دەرەوەی وڵات بە "بەڵێ" یاخود بە "نەخێر" دەنگی داوە و لە دەروازە گومرگییەکانیش، ١١ هەزار و ٥٥٨ دەنگدەر دەنگیان داوە.
بەمجۆرە لە دەرەوەی وڵات تاکو ئێستا ٦٩ هەزار و ٧٩ دەنگدەر دەنگیان داوە.