Muhammet Ali Kemal
19 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2017
ئەنقەرە- AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن رایگەیاند ''زۆرینەی هاووڵاتییانی کورد پشتیوانیی لە چاکسازییە دیموکراتییەکان، وەبەرهێنان، شیرازەی کۆمەڵایەتی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکەن. سەرکۆمار و حکوومەت کە جیاوازییەکی روون لە نێوان کورد و پەکەکەدا دەکەن، متمانەی دەنگدەری کوردیان بە دەستهێناوە''.
ئیبراهیم کاڵن گوتارێکی بۆ رۆژنامەی دەیلی سەباح، نووسی.
کاڵن ئاماژەی بەوەکردووە پشتیوانیی ئەو ناوچانەی کە زۆرینەی دانیشتوانەکی کوردن لە پاکێجی هەمواری دەستووری تورکیا بە شێوەیەک کە لە سەرووی ئاستی چاوەڕوانییەکانەوە بوو، جێگەی سەرنجە.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٥دا، ئاک پارتی لەسەدا ٢٤،٨ی دەنگەکانی لە پارێزگای مووش بەدەستهێنابوو، بەڵام بە پێی ئەنجامە یەکلانەبووەوەکان لەسەدا ٥٠،٨ی دەنگدەرانی پارێزگاکە دەنگیان بە ''بەڵێ'' بۆ هەمواری دەستوورداوە و نووسیویەتی:
''لە هەریەک لە پارێزگاکانی دیاربەکر، سێرت، وان و ماردین گۆڕانکاریی بە هەمان ئاراستەدا روویداوە. ئەم پێشهاتە نیشاندەری ئەوەیە کە دەنگدەری کورد تیرۆری پەکەکە و سیاسەتی هەدەپە بۆ پاکانەکردن بۆ تیرۆر رەتکردووەتەوە. زۆرینەی هاووڵاتییانی کورد پشتیوانیی لە چاکسازییە دیموکراتییەکان، وەبەرهێنان، شیرازەی کۆمەڵایەتی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکەن. سەرکۆمار و حکوومەت کە جیاوازییەکی روون لە نێوان کورد و پەکەکەدا دەکەن، متمانەی دەنگدەری کوردیان بەدەستهێناوە''.