Sinan Uslu,Hemın Othman Mohammed
19 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند ''گشت‌پرسیی واتە ''پەنابردنی راستەوخۆ بۆ ئیرادەی گەل'. جارێکی دیکە دەیڵێمەوە، ئەوانەی لەو گشتپرسییەدا دەنگیان بە بەڵێ داوە و ئەوانەشی کە دەنگیان بە نەخێر داوە، تاجی سەری ئێمەن. قسەکردن لەدوای ئەوەی گەل قسەی کرد، بێهودەیە، بەتاڵە و نەنگییە''.
له 116ـه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك لقه‌كانی ئاك پارتیدا كه له ناوه‌ندی گشتیی پارته‌كه به‌ڕێوه‌چوو، یڵدرم گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
یڵدرم داوای لێخۆشبوونی بۆ هه‌موو شه‌هیدانی وڵاته‌كه‌ی خواست كه گیانیان له پێناو وڵات و گه‌ل به‌خت كردووه و له 15ی ته‌مووزدا دیموكراسیان رزگاركردووه و خۆیان كردووه‌ته فیدای سه‌ربه‌خۆیی گه‌ل، هه‌روه‌ها داوای ژیانیكی درێژی پرخێری بۆ غازیه‌كان خواست و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا خه‌باتی كردووه بۆ یه‌كێتیی و مانه‌وه.
بینالی یڵدرم، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه بێ هیچ دوودڵییه‌ك ئه‌م خه‌باته به‌رده‌وام ده‌بێت و، گوتی: "ئه‌و په‌یامه‌ی له گشتپرسییه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا پێماندرا بریتییه له؛ پێداگرانه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و، زیادكردنی یه‌كێتیی و برایه‌تی گه‌ل و به‌رده‌وامی پێدانی".
بینالی یڵدرم باسی له‌وه كرد كه گشت‌پرسیی له‌سه‌ر گۆڕینی ده‌ستوور له ئه‌من و ئاسایش‌دا و، به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسی له هه‌موو گۆشه‌یه‌كی وڵات‌دا به ئه‌نجام گه‌یشتووه و، گوتی: "بڕیاری گه‌ل روونه، ئه‌نجام "به‌ڵێ"یه. هیچ دوودڵیه‌ك له‌وه‌دا نییه. له‌به‌رئه‌وه‌ی زیاد له 500 ده‌زگای راگه‌یاندن و میدیای بیانی چاودێریان كردووه. چاودێرانی رێكخراوی هاریكاری و ئاسایشی ئه‌ورووپا هاتن. گه‌ل له‌به‌رچاوی هه‌موواندا بژارده‌ی خۆی دیاریی كرد. بڕیاری دا. ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه‌یه رێز له‌و بڕیاره بگرن كه گه‌ل داوێتی و مل كه‌چی بن".
سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رێژه‌ی به‌شداریکردن له گشتپرسیه‌كه‌دا به به‌راورد به هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی یەکی تشرینی دووه‌م به‌رزتر بووه و، گوتی: "سوپاسی گه‌ل ده‌كه‌م بۆ ئه‌و به‌شداریه به‌رچاوه. گه‌ل خۆی كرده خاوه‌نی داهاتوو، سندووق و دیموكراسی، ئه‌وه‌یش له هه‌مان كاتدا خستنه‌ڕووی چاوه‌ڕوانیه‌تی له ئاستی به دیموكراسیی بوون و سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌مان".
بینالییڵدرم، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه گشت‌پرسیی واتە پەنابردنی راستەوخۆ بۆ ئیرادەی گەل و، گوتی: "جارێکی دیکە دەیڵێمەوە، ئەوانەی لەو گشتپرسییەدا دەنگیان بە بەڵێ داوە و ئەوانەشی کە دەنگیان بە نەخێر داوە، تاجی سەری ئێمەن. قسەکردن لەدوای ئەوەی گەل قسەی کرد، بێهودەیە، بەتاڵە و نەنگییە''.
سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم باسی له‌وه‌ش كرد كه رێژه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی واتاداری ده‌نگی به‌ڵێی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو، به‌ڕوونی ده‌ریده‌خات ناوچه‌كه رێگه به بانگه‌وازه‌كانی تیرۆر نادات و، گوتی: "هاووڵاتییانمان یه‌كێتی، پێكه‌وه‌ژیان، برایه‌تی و پێكه‌وه‌بوونیان له توركیا هه‌ڵبژارد. سوپاسیان ده‌كه‌م بۆ ئه‌م خوێنساردی و هه‌سته به‌رزه. ئه‌م گشتپرسییه ته‌نها ئه‌نجامێكی له‌باره‌ی ده‌ستوور و حكوومه‌ته‌وه نه‌خستووه‌ته‌ڕوو. له هه‌مانكاتدا په‌یامگه‌لێك له‌م گشتپرسییه‌دا بۆ پارته سیاسییه‌كانیش هه‌یه. ئێمه وه‌ك ئاك پارتی بهشهپهیامی خۆمان لێوه‌رگرتووه. په‌یامه‌كه بۆ ئێمه ئه‌وه‌یه، متمانه‌ی ئاك پارتی به‌رده‌وامه، به‌ڵام پێویسته زیاتر ئاگاداری هه‌ندێك بابه‌تی دیاریكراوبێت. له‌به‌رئه‌وه هه‌ر هه‌نگاوێك پێویست بكات بۆ رازیكردنی زیاتری هاووڵاتییان له حكوومه‌تی خۆجێی یان دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ماندا ئه‌نجامی ده‌ده‌ین".