Çiğdem Münibe Alyanak
07 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2020
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتی ئەورووپا، چارلس میشێل ئەنجامدا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەردۆغان و میشێل تاوتوێی پێشھاتەکانی رۆژھەڵاتی دەریای سپی و پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و یەکێتی ئەورووپایان کرد.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ میشێل، ئەردۆغان جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە یەکێتی ئەووروپا ئەرکی سەرشانی خۆی بە شێوەیەکی دادپەروەرانە جێبەجێ بکات لەبارەی رێگریکردن لە ھەنگاوەکانی یۆنان و بەشێکی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا لەسەر بەرزکردنەوەی گرژی لە رۆژھەڵاتی دەریای سپی و ئیجە.
ئەردۆغان راشیگەیاندووە کە قسە و ھەنگاوە ئیستیفزازییەکانی سیاسییەکانی ئەورووپا لەسەر پرسەکانی ناوچەکە، خزمەت بە ھەنگاوەکانی چارەسەرکردن ناکات.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکردووە کە ھەڵوێستی یەکێتی ئەووروپا لەبارەی رۆژھەڵاتی دەریای سپی، دەبێتە تاقیکردنەوەی راستگۆیی لە بەرامبەر ئاشتی ناوچەیی و مافەکانی نێودەوڵەتی.
ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ میشێل، بانگھێشتی گشت دامەزراوەکانی یەکێتی ئەورووپا و وڵاتانی ئەندامی کرد کە لەبارەی گشت پرسەکانی ناوچەکە بێ لایەن و دادپەروەر بن و بەرپرسیارانە ھەڵسوکەوت بکەن.